به‌هۆی سووتانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی به‌غدا (3) رۆژ ماته‌مینی راگه‌یه‌نرا
K24 - هه‌ولێر:
حكومه‌تی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (25ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2021) رایگه‌یاند، ماته‌مینی نیشتمانی بۆ ماوه‌ی (3) رۆژ بۆ رووحی قوربانیانی نه‌خۆشخانه‌ی "ئیبن خه‌تیب" راده‌گه‌یه‌نین، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به‌و رووداوه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دانیشتنێكی تایبه‌ت بۆ سبه‌ی دووشه‌ممه ئه‌نجام ده‌درێت.
پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەی بوتڵی ئۆکسجین و ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی "ئیبن خەتیب" لە ناوچەی رەسافە، (27) کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون، بەرگری شارستانی بەغداش ئاماژەی به‌وه كرد، نزیکەی (100) کەسیان لە نەخۆشخانەکە رزگارکردووە.
لە یەکەم کارداوەشدا نووسینگەی راگەیاندنی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکرێت و لێپێچینەوەش لەگەڵ بەرپرسانی نەخۆشخانەکە و ئەوانەی هۆکاری رووداوەکەن دەکرێت و لە ماوەی 24 کاتژمێریش ئەنجامەکانی دەخرێنەڕوو.
کازمی راشیگەیاندووە رووداوێکی لەو شێوەیە هۆکارەکەی ته‌نیا کەرمتەرخەمی نییە، بەڵکو تاوانە و پێویستە بەرپرسیارانی سزا بدرێن.
لەبارەی قوربانیەکانیشەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بە شەهید هەژمار دەکرێن و بریندارەکانیش گەر پێویست بکات، دەنێردرێنە دەرەوەی وڵات، هاوکات (3) رۆژ ماتەمینیشی لە وڵات راگەیاند.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لە راگەیاندراوێکدا داوای لە ئەندامانی پەرلەمان کردووە ئامادەی کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممەی پەرلەمان بن، بەمەبەستی تاوتوێکردنی رووداوە جەرگبڕەکەی نەخۆشخانەی "ئیبن خەتیب" لە شاری بەغدا.
سەرۆکایەتی پەرلەمان داواشی لە لیژنەی تەندروستی و ژینگە کردووە لەگەڵ لایەنی حکومی کۆببەوە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکە بکەن، بۆ ئەوەی کەسانی کەمتەرخەم لە رووداوەکە بدرێنە دادگا.
هاوکات لە شاری بەغدا خۆپیشاندانێك دژی رووداوەکەی نەخۆشخانەی "ئیبن خەتیب" بەڕێوەچوو، خۆپیشاندەران داوای دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری تەندروستیان دەکرد.
د.ی