روونکردنەوەیەک لەبارەی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان
ئایا دەرگای قوتابخانەکان دەکرێتەوە؟
K24- هەولێر:
د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، هێشتا هیچ بڕیارێک لەبارەی کردنەوەی قوتابخانەکان نەدراوە و ئەو دەنگۆیانە رەت دەکاتەوە کە باس لە کردنەوەی قوتابخانەکان دەکەن.
دەقی راگەیەندراوی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لەوبارەوە:
سەبارەت بە كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان بەناوی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی چەند دەنگۆیەك بڵاوكراوەتەوە كە گوایە وەزارەتی تەندروستی لاری نیە لە كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان .. لێرەوە رایدەگەینین كە هێشتا كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان لە دۆخێكی مەترسیدایە و بڕیارێكی لەم شێوە پێویستی بە هەڵسەنگاندنێكی دروستە و لێژنەی باڵا بڕیاری لەسەر دەدات بۆیە تاوەكو ئێستا هیچ بڕیارێك دەربارەی كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان نەدراوە و ئەم دەنگۆیانە كە باس لە كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان دەكەن پێش ئەوەی ئەنجومەنی باڵا بڕیار لەسەر بدات راست نیە .
د ئاسۆ حەوێزی
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی
٢٦ ی نیسانی ٢٠٢١