سێ ئامۆژگاریی بۆ ئەوانەی دووچاری شەقیقە دەبن
چۆن خۆمان بپارێزین؟
![](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/Apr-2021/1619391201young-woman-with-blurred-vision-and-headache.jpg)
K24- هەولێر:
شەقیقە یاخود ژانی لاسەر یان لا سەرئێشە، دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازار لەسەردا و هیچ چارەسەرێکی بنەڕەتیی نییە، بەڵام زۆر رێگا هەن هاوکاریت دەکەن، کەمترین جار دووچاری ئەو ئازارە ببیت.
یەکەم: لەو شتانە دووربکەوەرەوە کە دەبنە هۆی شەقیقە
هۆکاری دروستبوونی شەقیقە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە، بۆیە دەبێت سەرەتا بزانی چی وا لە تۆ دەکات تووشی ئەو ئازارە ببیت و خۆتی لێ دوور بخەیتەوە گەر دەگونجێت. بە گشتی ئەو هۆکارانە وا دەکەن دووچاری ئەو سەر ئێشەیە ببیت ئەمانەن: فشاری دەروونی، سووڕی مانگانەی خانمان، گۆڕینی هۆرمۆن لە خانمان، نەخواردنی ژەمێک، گۆڕانی کەشوهەوا، ناڕێکی لە کاتەکانی خەو، بۆن، رووناکی زۆر تیژ و بەهێز، دەنگی بەرزی لەناکاو، جگەرەکێشان، سێکس و هەندێک جۆری وەرزش.
دووەم: خۆراک
بەگوێرەی توێژینەوەکان، 50٪ـی هۆکاری دروستبوونی شەقیقە، خواردنە. بۆیە باشترە بزانی چ خۆراکێک وات لێدەکات دووچاری ئەو حاڵەتە ببیت. هەندێک لەو خۆراکانەی دەبنە هۆی شەقیقە ئەمانەن: کحول، کافێین، پەنیر، شۆکۆلات و گۆشتی پەستێنراو.
سێیەم: نووسینی زانیارییەکان
با دەفتەرێکی بچووکت هەبێت، هەر کاتێک دووچاری شەقیقە دەبیت، وردەکارییەکان بنووسە، چیتکردووە و چیت خواردووە ئەو رۆژە، چ جۆرە دەرمانێکت بەکارهێناوە، ماوەکەی چەند بووە، لە کام لای سەر ئازار دروستبووە، سەرئێشەکە بەهێزبووە یان نا. ئەمەش بۆ ئەوەی لە سرووشتی دروستبوونی شەقیقەکە تێبگەیت.
CNN