لە ئامەد تراكتۆرێكی بۆمبڕێژكراو تەقێندرایەوە
"شوفێری تراكتۆرەكە كوژرا"

K24 - ئامەد
كەمێك پێش ئێستا ھێزە ئەمنییەكانی توركیا تراكتۆرێكی بۆمبڕێژكراویان لە شاری ئامەدی باكووری كوردستان تەقاندەوە.
پەیامنێری (كوردستان24) لە ئامەد رایگەیاند: "ھێزە ئەمنییەكانی توركیا تراكتۆرێكی بۆمبڕێژكراویان لە ناوچەی یەنیشەھیر لە شاری ئامەدی باكووری كوردستان تەقاندەوە".
گوتیشی: "ئەو تراكتۆرە بۆمبڕێژكراوە بۆ تەقاندنەوە لە ناو سەنتەری ئامەد ئامادەكرابوو، شەڕ لە نێوان ھێزە ئەمنییەكان و شوفێری تراكتۆرەكە روویدا، لە ئەنجامدا شوفێرەكە كوژرا و تراكتۆرەكەش تەقێندرایەوە".
ئەمە لە كاتێكدایە لە 10ی ئەم مانگەدا تەقینەوەیەك لە فولكهی دیجلهی شاری ئامەد روویدا، بەو ھۆیەوە 3 ھاووڵاتی سڤیل گیانیان لە دەستداوە و 42 ی دیكەش برینداربوون لە ناویاندا 12 یان پۆلیس بوون".
..
,