لە بەریتانیا بانگەشەی جیابوونەوە لە یەكێتی ئەورووپا گەرمتر دەبێت
"ئێمه به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ده‌ڕۆیین"
K24 - ھەولێر
پارتی سه‌ربه‌خۆی به‌ریتانیا له شه‌قامه‌كانی له‌نده‌نی پایته‌خت بانگه‌شه‌ی جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌كات له یه‌كێتی ئه‌ورووپا سه‌ركردەیەكی ئەو پارته رایگه‌یاند، ئه‌و رۆژه‌ی ده‌نگ بۆ جیابوونه‌وه بدرێت وه‌ك رۆژی سه‌ربه‌خۆیی به‌ریتانیایه.
پرسی ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌ورووپا گه‌رمترین پرسه له نێوان هاووڵاتیانی به‌ریتانیا و رۆژانه‌ش له شه‌قام و شوێنه گشتیه‌كان به چەندین شێواز ده‌بیندرێت و ته‌نانه‌ت نمایش و رێكلامی جیاوازی بۆ ده‌كرێت.
پارتی سه‌ربه‌خۆی به‌ریتانیا له‌هه‌وڵی به‌رده‌وام دایه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی هاووڵاتیانی به‌ریتانیا بۆ ده‌رچوون له یه‌كێتی ئه‌ورووپا نایگڵ فاره‌گ، سه‌ركرده‌ی دیاری پارتی سه‌ربه‌خۆیی رایگەیاند: "ده‌مانه‌وێ سنووره‌كانمان بگه‌رێته‌وه، پاسپۆرته‌كانمان بگه‌رێته‌وه، ده‌مانه‌وێ ئه‌و وڵاته ببوژێته‌وه ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌ك ده‌نگ بۆ ده‌رچوون بده‌ن، ئه‌و رۆژه ده‌بێته رۆژی سه‌ربه‌خۆیی له‌به‌ریتانیادا، من گه‌شبینیم، كه ئێمه به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ده‌ڕۆیین".
شاره‌زایانی ئابووری رایانگه‌یاندووه له ئه‌گه‌ری ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌ورووپا زیانی ئابووری زۆر به‌و وڵاته ده‌گات و ده‌زگای ئێست ئاند بارتنریز راپرسیه‌كی بۆ 800 كۆمپانیای به‌ریتانی له كۆی هه‌زار گه‌وره كۆمپانیاكانی ئه‌و وڵاته ئه‌نجام دا، له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه زیاتر له80% كۆمپانیاكان خواستی مانه‌وه‌یان هه‌یه له یه‌كێتی ئه‌ورووپا.
ده‌یڤید كامیرۆنی سه‌رۆكی ئه‌و بەریتانیا بۆ یه‌كه‌م جار له‌هه‌فته‌ی رابردوودا خواستی خۆی راگه‌یاند، بۆ مانه‌وه له یه‌كێتی ئه‌ورووپا گوتیشی: "راپرسی مافی هاووڵاتیانه ئه‌وان ده‌بێ ئه‌و پرسه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه".
بریاره له 23 حوزه‌یرانی داهاتوو هاوڵاتیانی به‌ریتانیا ریفراندۆم ئه‌نجام بده‌ن بۆ مانه‌وه‌ی یان ده‌رچوون له ناو وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌رووپا.