پێشمەرگە هێرشێکی داعشی تێکشکاند

داعش دزەی کردووەتە سەنگەرێکی پێشمەرگە

سەنگەری پێشمەرگە - ئەو شوێنەی داءش هێرشی کردووە
سەنگەری پێشمەرگە - ئەو شوێنەی داءش هێرشی کردووە

هێمن دەلۆ، پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، لە بەرزاییەکانی دوبز، داعش دزەی کردووەتە ناو سەنگەرێکی پێشمەرگە و شەڕێکی سەخت روویداوە.

راشیگەیاند، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، سێ پیشمەرگە شەهید بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی پێشمەرگە هێرشەکەیان تێکشکاندووە و چەکدارانی داعش هەڵاتوون.