تاران: لە گفتوگۆكانی ڤیەننا گەیشتووینەتە رێككەوتن لەسەر ھەڵگرتنی سزاكان لەسەر زۆربەی كەسایەتی و قەوارەكان
K24 – ھەولێر:
عەباس عێراقچی، گەورە دانوستانكاری ئەتۆمی ئێران و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئهو وڵاته، ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، "تاران لە میانی دانوستانەكانی ڤیەننا گەیشتووەتە رێككەوتن لەسەر ھەڵگرتنی سزاكان لە سەر زۆربەی كەسایەتی و قەوارەكان".
عێراقچی گوتی: "گەیشتووینەتە رێككەوتنێك بۆ ھەڵگرتنی سزاكان لەسەر زۆربهی كەسایەتییەكان، قەوارەكان و دانوستان لەسەر ئهوانی دیكە ھێشتا بەردەوامە". گوتیشی: "بەپێی ئەو لێكتێگەیشتنەی تا ئێستا پێیگەیشتووینە، دەبێت تەواوی سزاكان لە بواری وزە، بانك، بەندەر و ئۆتۆمبێلەكان ھەڵبگیرێن".
عێراقچی ئاماژەیكرد، "دانوستانەكانی ڤیەننا گەیشتووەتە قۆناغی پێگهیشتن و زیاتر روونبووەتەوە"، ئاماژەشیكرد، "كاری دانوستان ھەندێك ھێواش بووەتەوە بەھۆی چوونەنێو قۆناغی نووسینی تێكستەكان لە ھەندێك بواردا، بەڵام بەرەو پێش دەچێت".
عێراقچی جەختیكردەوە لەوەی "ناكرێت پێشبینی وادەی گەیشتن بەرێككەوتنێكی تەواو بكرێت لە دانوستانەكانی ڤیەننا".
دانوستانەكانی ئەتۆمی ئێران مانگی رابردوو لە ڤییەننا دەستیپێكرد و ههریهك له ئێران، رووسیا، چین، فەرەنسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و ئەمەریكا تێیدا بهشدارن.
واشنتن لە ساڵی 2018 لە ماوەی سەرۆكایەتی دۆناڵد ترەمپ لە رێككەوتنی ئەتۆمی كشایەوە و سزكانی سهر ئێرانی گهڕاندهوه.
سەرچاوە: RT