حه‌كیم و عه‌بادی هاوپه‌یمانی "هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی نیشتمانی"ـیان راگه‌یاند
هاوپه‌یمانێتییه‌كه ژماره‌یه‌ك هێزی دیكه‌ی سیاسی له‌خۆ ده‌گرێت، كه له خۆپیشاندانه‌كاندا ده‌نگیان هه‌بووه
K24- هه‌ولێر:
میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، هه‌ریه‌ك له عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه و حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی ئیئتیلافی نه‌سر هاوپهیمانێتییهكیان به‌ناوی "هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی نیشتمانی" بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق راگه‌یاند.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، "عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانێتییه‌كه ده‌كات و عه‌بادیش سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه ده‌كات".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، "ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه نوێیه ژماره‌یه‌ك هێزی دیكه‌ی سیاسی له‌خۆ ده‌گرێت، كه له خۆپیشاندانه‌كاندا ده‌نگیان هه‌بووه و به ناوی (بزووتنه‌وه‌ی تشرین) ناسراون".
جێگای ئاماژه‌یه حه‌یده‌ر عه‌بادی له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2018 سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بوو، له‌كاتێكدا عه‌مار حه‌كیم یه‌كێك بوو له پشتیوانانی مسته‌فا كازمی بۆ گه‌یشتن به پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران.
ئه‌وه‌ی جێگای باسه، به‌هۆی درێژه‌دان به سیاسه‌تی دژایه‌تیكردنی كورد، بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و نه‌ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، حه‌یده‌ر عه‌بادی له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2018 ده‌نگی كوردی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ده‌ستدا و نه‌یتوانی بۆ ویلایه‌تی دووه‌م له پۆسته‌كه‌ی بمێنێته‌وه.
H.B