ئه‌مه‌ریكا په‌لاماره‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئیدانه ده‌كات
"پابه‌ند ده‌بین به پشتیوانیكردنی پێشمه‌رگه، بۆ دڵنیاییدان لەوەی داعش بە تەواوەتی شکستی پێبهێنرێت"

K24 - هه‌ولێر:
کونسوڵخانەی گشتی ئەمه‌ریکا لە هەولێر رایگه‌یاند، ئیدانه‌ی په‌لاماره‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، واشنتن پابه‌ند ده‌بێت به پشتیوانییه‌كانی بۆ پێشمه‌رگه، بۆ دڵنیاییدان لەوەی داعش بە تەواوەتی شکستی پێبهێنرێت.
کونسوڵخانەی گشتی ئەمه‌ریکا لە هەولێر له تویتێكدا نووسیویه‌تی: پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و خێزانەکانی ئەو پێشمەرگانە دەكه‌ین، کە لە په‌لاماری داعشدا لە پردێ (ئاڵتون کوپری) شه‌هید بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌مه‌ریكا پابه‌نده به‌وه‌ی پشتوانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بكات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی داعش بنبڕبكرێت.
The @USConGenErbil offers its condolences to the Kurdistan Regional Government n families of Peshmergas killed during an ISIS attack in Pirde (AltunKupry). The US remains committed to standing w/ Peshmerga n other #Iraqi security forces to ensure that ISIS is completely defeated. pic.twitter.com/b6TFPFZkPW
— U.S. Consulate General Erbil (@USConGenErbil) May 2, 2021
د.ی