یەكەم لێدوانی فەرمی تاران لە بارەی كوژرانی خانمە دیپلۆماتكارەكە
تا ئیستا هۆكاری مردنی ئه‌و خانمه نه‌زانراوه، ئایا خۆی خۆی فڕێداوه‌ته خواره‌وه، یانیش رووداوێكی له‌ناكاو بووه

K24 – ھەولێر:
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، لایەنه په‌یوه‌ندیداره‌كان بەردەوامن لە لێكۆڵینەوە لەسەر هۆكاره‌كانی گیانله‌ده‌ستدانی خانمە فەرمانبەرێكی باڵیۆزخانەی سویسرا و دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌ش ئەنجامەكان رادەگەیەنرێن.
تەلەڤزیۆنی ئێرانی ئاماژەی بە مردنی خانمە سكرتێری یەكەمی باڵیۆزخانەی سویسرا لە تاران كرد، دوای ئەوەی لە تاوه‌رێك لە باكووری تارانی پایتەختی ئێران كەوتە خوارەوە.
گوتەبێژ بەناوی فریاگوزاری ئێرانی، موجتەبی خالدی گوتی: "دوای ئه‌وه‌ی خانمە فەرمانبەرێكی (51 ساڵەی) باڵیوزخانەی سویسرا له تاوه‌رێك لە گەڕەكی كامەرانییەی باكووری تاران كه‌وته خواره‌وه، گیانی له‌ده‌ستدا".
گوتیشی: "تا ئیستا هۆكاری مردنی ئه‌و خانمه نه‌زانراوه، ئایا خۆی خۆی فڕێداوه‌ته خواره‌وه، یانیش رووداوێكی له‌ناكاو بووه".
ئاژانسی میھر رایگەیاند، ئەو خانمە پۆستی سكرتێری یەكەمی ھەیە لە باڵیۆزخانەی سویسرا.
سەرچاوە: RT