په‌كه‌كه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی له بناری قه‌ندیل رفاندووه و بۆ ئازادكردنیان داوای پاره له كه‌سوكاره‌كانیان ده‌كه‌ن
په‌كه‌كه هه‌ڕه‌شه له هاووڵاتییانی بناری قه‌ندیل ده‌كات و تا ئێستا چه‌ندین جار مۆبایلی هاووڵاتییانی بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك خستووه‌ته ژێر چاودێری

K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له بناری قه‌ندیل به كوردستان24ی راگه‌یاند، په‌كه‌كه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی له سنووری ناوچه‌كانی وه‌رتێ، پشده‌ر و سیده‌كان رفاندووه و به‌رامبه‌ر ئازادكردنیان داوای پاره له كه‌س و كاره‌كانیان ده‌كه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ئاماژه به ناوی بكرێت، بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان24 ئاشكرایكرد، به‌ر له زیاتر له 6 مانگ چه‌كدارانی په‌كه‌كه 6 هاووڵاتییان له سنووری ئه‌و سێ ناوچه‌یه به پاساوی بێبنه‌ما و تۆمه‌تباركردنیان به سیخوڕیكردن بۆ هه‌رێمی كوردستان رهفاندووه و ئێستاش به‌رامبه‌ر به ئازادكردنی هه‌ر یه‌كێكیان به‌لایه‌نی كه‌م داوای 4 هه‌زار دۆلار ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: 2 له رفێنراوه‌كان له سنووری وه‌رتێ، 2ـشیان له سنووری پشده‌ر و 2ی دیكه‌ش له سنووری ناحیه‌ی سیده‌كان له‌كاتی جیاوازدا رفێندراون و سه‌رجه‌میان له سه‌رووی 6 مانگه رفێندراون.
وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی پێدا، له‌و كاته‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه رفێندراون، كه‌سوكاره‌كانیان هیچ سۆراخێكیان نازانن و زانیاری‌یان له‌باره‌ی شوێنی زیندانیكردنیشان نییه.
دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌و هاووڵاتییانه، ئه‌وه‌یه كه دوێنێ چه‌كدارانی په‌كه‌كه كه‌سوكاری رفێندراوهكانیی سنووری پشده‌ر و وه‌رتێی له گوندی ئێنزێی سنووری وه‌رتێ كۆكردوونه‌ته‌وه و پێیان راگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت ده‌ستگیركراوه‌كان ئازاد بكه‌ین، به‌لایه‌نی كه‌م ده‌بێت بۆ هه‌ر یه‌كێكیان 4 هه‌زار دۆلار بده‌ن، ئه‌گینا هه‌ر یه‌كێكیان بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ وه‌ك زیندانی له‌لای ئه‌وان ده‌مێنێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و دوو هاووڵاتیه‌ی له سنووری ناحیه‌ی سیده‌كانیش له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه رفێندراون، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتی: هیچ زانیارییه‌كمان له‌باره‌یانه‌وه نییه، ئاخۆ كه‌سوكاره‌كانی ئه‌وانیش ئاگاداركراونه‌ته‌وه یان نا، چونكه له سنووری ئه‌وانه‌وه دوورن.
وه‌ك گوتیشی: دۆخی ئابووری خێزانه‌كانی ئه‌و رفێندراوانه وه‌ك پێویست نییه هه‌ژارن، بۆیه ناتوانن ئه‌و بڕه پاره‌یه دابین بكه‌ن كه په‌كه‌كه به‌رامبه‌ر به ئازادكردنیان داوا ده‌كات.
سه‌باره‌ت به دۆخی هاووڵاتییانی ناوچه‌كه‌ش له‌ژێر هه‌ژموونی په‌كه‌كه، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه جه‌ختی كرده‌وه، په‌كه‌كه له سنووره‌كه‌یان چاودێرییه‌كی چڕ و سانسۆری زۆری له‌سه‌ر هاووڵاتیان داناوه و كۆت و به‌ندی زۆریان خستووه‌ته به‌رده‌م ژیانی رۆژانه‌ی هاووڵاتیان و چه‌ندین جاریش چاوسووركردنه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌یان له هاووڵاتییان كردووه، كه هه‌ر كه‌سێك پێچه‌وانه‌ی خواستی ئه‌وان جووڵه بكات، سزای توندیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه گوتیشی: چه‌كدارانی په‌كه‌كه چاودێری ته‌نانه‌ت مۆبایلی هاووڵاتییانیش ده‌كه‌ن و تا ئێستا چه‌ندین حاڵه‌تی وا هه‌بووه، كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك ده‌ستیان به‌سه‌ر مۆبایلی هاووڵاتییاندا گرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كێ په‌یوه‌ندییان پێوه ده‌كات و له په‌یوه‌ندییه‌كانیاندا باسی چی ده‌كه‌ن.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته، موسلیح زرار، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی وه‌رتێ له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان24 ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و گوتی: چه‌كدارانی په‌كه‌كه داوایان له كه‌سوكاری ئه‌و هاووڵاتییانه كردووه، ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ر یه‌كێكیان 4 هه‌زار دۆلار بده‌ن، ئه‌وا ده‌توانن به‌ر له جه‌ژن ئازادیان بكه‌ن و جه‌ژن له‌ناو خانه‌واده‌كانیان بكه‌نه‌وه، ئه‌گینا تا ئه‌و واده‌یه‌ی بۆیان دیاریكراوه ته‌واو نه‌كه‌ن ئازاد ناكرێن.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی وه‌رتێ گوتیشی: ئه‌و دوو گه‌نجه‌ی له سنووری ناحیه‌كه‌یان رفێندراون، ته‌مه‌نیان له‌نێوان 20 بۆ 25 ساڵیدایه و یه‌كێكیان هه‌ر خوێنده‌واریشی نییه و ئه‌وی دیكه‌شیان كارمه‌ندی گرێبه‌ستی پاككه‌ره‌وه‌یه له شاره‌وانی ناوچه‌كه و هیچ یه‌كێكیان له سیاسه‌ت نزیك نه‌بووه‌ته‌وه.
ئاشكراشیكرد، له‌كاتی ده‌ستگیركردنی ئه‌و دوو گه‌نجه، چه‌كدارانی په‌كه‌كه به ترس و تۆقاندن نواندنیان پێ كردووه و له‌ژێر فشار دانپێدانانی ناڕاستیان له‌سه‌ر خۆ داوه و گرته‌ی ڤیدیۆیی دانپێدانانهكهشیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، گوایا ئه‌مانه سیخوڕن.
H.B