ئه‌مه‌ريكا پشتگيريى خۆى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه
شاندی ئه‌مه‌ریكی بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئێوه دۆستی زۆرتان له واشنتن هه‌یه و ئيداره‌ى تازه‌ى ئه‌مه‌ريكا له پشتگيرى و يارمه‌تيدانى ئێوه و هاوپه‌يمانه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت

K24- هه‌ولێر:
شاندێكى باڵاى ئه‌مه‌ريكى سڵاو و رێزى سه‌رۆك جۆ بايدن و وه‌زيرانى ده‌ره‌وه و به‌رگريى ئه‌مه‌ريكايان به نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راگه‌ياند و دووپاتيان كرده‌وه، هه‌ر له سه‌رۆك بايدنه‌وه تا به‌رپرسانى باڵاى ديكه‌ى ئه‌مه‌ريكا، دۆستى زۆرتان له واشنتۆن هه‌يه و ئيداره‌ى تازه‌ى ئه‌مه‌ريكا له پشتگيرى و يارمه‌تيدانى ئێوه و هاوپه‌يمانه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت، به بايه‌خه‌وه له هاوبه‌شى و په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و گرنگى به پته‌وكردنى هاريكاريى درێژخايه‌نى نێوانيان ده‌دات.
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/5/5 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى باڵاى ئه‌مه‌ريكى كرد كه له هه‌ریه‌ك له برێت مەکگورگ، رێکخه‌ری کاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکووری ئه‌فریقیا له کۆشکی سپی، دێریك شۆلێى، گەورە راوێژكاری وه‌زاره‌تى دەرەوەی ئەمەریكا، جۆوی هوود یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیك به وه‌كاله‌ت، خاتوو ده‌ينا سترۆل جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چەند راوێژكاری ديكه‌ى ئیدارەی ئەمەریكا و به‌رپرسان له باڵيۆزخانه‌يان له به‌غدا و كونسولخانه‌يان له هه‌ولێر پێكهاتبوو.
شانده‌كه ستايش و پێزانينى ئه‌مه‌ريكاى بۆ رۆڵى هه‌رێمى كوردستان و پێشمه‌رگه له تێكشكاندنى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر دووپات كرده‌وه و هه‌ردوولا هاوڕا بوون، كه داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كى جددييه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه و هه‌ڵمه‌تى له‌ناوبردنى ده‌بێ به‌رده‌وام بێت، هه‌روه‌ها كارى هاوبه‌ش و هاريكاريى هه‌مووان له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌دا پێويسته.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى، سوپاسى پشتگيرى و يارمه‌تيى ئه‌مه‌ريكاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و سه‌ردانى شانده‌كه‌ى به ناردنى په‌يامێكى روونى ئه‌مه‌ريكا به ماناى به‌رده‌واميى پشتگيرى و هاوكارييان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و موكوڕييان له‌سه‌ر كارى هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌يى بۆ نه‌هێشتنى يه‌كجاره‌كيى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و جێگيركردنى سه‌قامگيرى له قه‌ڵه‌م دا.
گفتوگۆى ستراتيژيى عێراق ـ ئه‌مه‌ريكا و گرنگيى به‌شداريى هه‌رێمى كوردستان تيايدا، يادى 30 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى نه‌واى ئارام و رۆڵى ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانان له پاراستنى گه‌لى كوردستاندا، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ماهه‌نگييان بۆ به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ى داعش، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و كۆمه‌ڵێك بابه‌تى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
H.B


