پەكەكە لە دەڤەری برادۆست هێرش دەكاتە سەر هێزی پێشمەرگە

دەڤەری برادۆست - ئەرشیف
دەڤەری برادۆست - ئەرشیف

K24 - سۆران:

لە دەڤەری برادۆستی سەر بە ناحیەی سیدەكان، چەكدارانی پەكەكە، بە ئارپیجی و بیكەیسی و چەكی سووك هێرش دەكەنە سەر خاڵێكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان.

بەهرام عەریف یاسین، فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگورد، تایبەت بە كوردستان 24ی راگەیاند، چەكدارانی پەكەكە لە ناوچەی گردخێوەتی دەڤەری برادۆست، هێرشیان كردووەتە سەر ئەو خاڵەی هێزی پێشمەرگە، كە پێشمەرگەكانی سوپای باڵەك لە خاڵەكەدان و لە هێرشەكەدا چەكی ئارپیجی و بیكەیسی و چەكی سووكیان بەكارهێناوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەلایەن هێزی پێشمەرگە لەو خاڵە وەڵامی هێرشەكەی پەكەكە دراوەتەوە و هیچ زیانێكی گیانیش لە ریزی هێزی پێشمەرگەدا نەبووە.