لە کەرکووک شەڕ لەنێوان حەشدی تورکمانی و پۆلیسی فریاکەوتن روویدا

پۆلیسی کەرکووک داوای رادەستکردنی تەقەکەرەکان دەکات

کاتی روودانی شەڕ لەنێوان چەکداری حەشدی تورکمانی و پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکووک
کاتی روودانی شەڕ لەنێوان چەکداری حەشدی تورکمانی و پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکووک

K24 - کەرکووک

لە کەرکووک شەڕ لەنێوان چەکداری حەشدی تورکمانی و پۆلیسی فریاکەوتن روویدا و شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراقیش داوا دەکات ئەو کەسانەی تەقەیان لە پۆلیسی خۆجێی شارەکە کردووە رادەستی یاسا بکرێن.

پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک چەکداری حەشدی تورکمانی لە کەرکووک کە سەر بە حەشدی شەعبین کە دەگوترێ "پاسەوانەکانی جێگری سەرۆکی بەرەی تورکمانین"، لە یەکێک لە بازگەکانی ناو شار لە نزیک باڵەخانەی پارێزگای کەرکووک تەقەیان لە ژمارەیەک پۆلیسی فریاکەوتن کرد و گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان ئەو چەکدارانە و پۆلیسەکان دروست بوو.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراقیش لەسەر دەستدرێژییەکانی حەشدی شەعبی لە کەرکووک هاتە دەنگ و داوا دەکات کە ئەو کەسانەی تەقەیان لە پۆلیسی خۆجێی شارەکە کردووە رادەستی یاسا بکرێن.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕاشیگەیاند ؛ ئەو کەسانەی کە دەستدرێژیان کردووەتە سەر پۆلیسی شارەکە پاسەوانی جێگری سەرۆکی بەرەی تورکمانی بوونە و دەبێت رادەستی یاسا بکرێن.

Fly Erbil Advertisment