گه‌وره دانوستانكاری ئێرانی: به‌ر له گه‌یشتن به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی رێگایه‌كی درێژمان له‌پێشه
عه‌باس عێراقچی: ناتوانین پێشبینی ئه‌وه بكه‌ین كه‌ی ده‌گه‌ینه رێككه‌وتن.. ئێران به وردی له دانوستانه‌كان به‌رده‌وامه و رێگه به دانوستانی بێبنه‌ما و درێژه‌دادڕ نادات

K24- هه‌ولێر:
عه‌باس عێراقچی، گه‌وره دانوستانكاری ئێرانی و یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته دوای دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی جیهانی دووپاتیكرده‌وه، "رێگایه‌كی درێژ و كۆسپی زۆرمان له‌به‌رده‌مه به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ڕێینه‌وه بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی".
عێراقچی گوتی: "ناتوانین پێشبینی ئه‌وه بكه‌ین كه‌ی ده‌گه‌ینه رێككه‌وتن. ئێستا ئێمه له‌سه‌ر رێڕه‌وێكی روون و ئاشكراین و وێڕای بوونی كۆسپ و له‌مپه‌ری راسته‌قینه له‌سه‌ر رێگاكه‌مان، لێكتێگه‌یشتنیش له‌و رێڕه‌وه‌دا به‌دیهاتوون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تاران هه‌وڵ ده‌دات به زووترین كات بگاته رێككه‌وتن، به‌ڵام وك گوتی: "ئێمه په‌له بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ناكه‌ین" و جه‌ختی كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی به وردی له دانوستانه‌كان به‌رده‌وامه و رێگه به دانوستانی بێبنه‌ما و درێژه‌دادڕ نادات.
هه‌روه‌ها گوتی: چه‌ند كێشه‌یه‌كی جددی هه‌ن كه پێویستیان به‌وه‌یه له رێگه‌ی دانوستانه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن و وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "هیوادارین له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بتوانین چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌و كێشانه بدۆزینه‌وه"، گوتیشی: هۆكاری كاتیش له ئه‌وله‌ویاتی ئێران نییه.
سه‌رچاوه: روسیا الیوم
H.B