كوردستان24 ده‌چێته ئه‌و گونده‌ی به‌هۆی شه‌ڕی په‌كه‌كه و توركیا چۆڵكراوه
شه‌ڕی په‌كه‌كه و توركیا دانیشتوانی گوندێكی دیكه‌ی سنووری پارێزگای دهۆك ناچار به ئاواره‌بوون و كۆچكردن ده‌كات

K24- دهۆك:
شه‌ڕی په‌كه‌كه و سوپای توركیا، دانیشتوانی گوندێكی دیكه له سنووری قه‌زای ئامێدیی سه‌ر به پارێزگای دهۆك ناچار به كۆچكردن ده‌كات.
گوندی كێسته له سنووری ناحیه‌ی كانی میاسێی سه‌ر به قه‌زای ئامیدی یه‌كێكه له‌و گوندانه‌ی ماوه‌یه‌كی درێژه كه‌وتووه‌ته ژێر مه‌ترسی لێكه‌وته‌كانی شه‌ڕی په‌كه‌كه و توركیا، به‌و هۆیه‌شه‌وه خه‌ڵكی گونده‌كه ناچار بووه بیر له چۆڵكردنی گونده‌كه‌یان بكه‌نه‌وه.
تیمی كوردستان24 ده‌چێته نێو ئه‌و گونده و چه‌ند رۆژێكه خه‌ڵكی گونده‌كه ئاواره‌بوونه و مه‌ترسی زۆر له‌سه‌ر ژیانیان دروست بووه.
هاووڵاتییانی گونده‌كه كه بۆ كوردستان24 قسه‌یانكردووه، دەڵێن: شه‌و و رۆژه‌كانیان له‌گه‌ڵ ده‌نگی ته‌قه و مووشه‌ك و شه‌ڕو بۆردومان تێپه‌ڕ ده‌كه‌ن و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروست بووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه ناچارن ده‌ست له زێدی باب و باپیرانیان هه‌ڵگرن.
جێگای ئاماژه‌یه، له‌كۆی 72 گوندی سه‌ر به ناحیه‌ی كانی ماسێ، زیاتر له 22 گوند به‌هۆی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه و به‌رده‌وامی بۆردومانه‌كانی سوپای توركیا زێدی خۆیان جێهێشتووه.
خه‌ڵكی ئه‌و گوندانه داوا ده‌كه‌ن، په‌كه‌كه چیتر پاساو نه‌داته ده‌ست توركیا و له ناوچه‌كانیان بچێته ده‌ره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ به‌هانه‌یه‌ك بۆ له‌شكركێشی توركیا و داگیركردنی خاكی هه‌رێمی كوردستان نه‌مێنێت.
H.B