راگەیەندراوێك لە فراکسیۆنی پارتی لەبارهی چەند سزادراوێك
"بۆ مەرامی سیاسی و بانگەشەی ھەڵبژاردن دەستخۆشی لەهیچ کەسێک ناکەین، كه بەرگی رۆژنامەگەری بکاتە سێبەرێك لەپەنایدا سیخوڕی و پلانی تێکدانی هەرێمی کوردستان دابڕێژێت"

K24- ههولێر:
فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان، له راگهیهنراوێكدا لهبارهی چهند دهستگیركراوێك داوا له ههندێك لایهن و فراكسیۆنی پهلهمانی دهكهن، رێز له دادگا و سهروهری یاسا له ههرێمی كوردستان بگرن و بۆ مەرامی سیاسی و ململانێی حیزبی و موزایەدە و بانگەشەی ھەڵبژاردن، دەستخۆشی لەهیچ کەسێک ناکەن، كه ئازادی و دیموکراسی و بەرگی رۆژنامەگەری بکهنه سێبەرێک لەپەنایدا سیخوڕی و کاری تێکدەرانە و پلانی تێکدانی هەرێمی کوردستان دابڕێژێت.
دهقی راگهیهندراوهكهی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان:
بەداخەوە لە چەند رۆژی رابردوو لەدوای بڕیاری دادگا بۆچەند دەستگیرکراوێک، کە لەژێر رۆشنایی بەڵگە و دۆکیۆمێنت و دانپێدانانی خۆیاندا و بە ھەموو پڕۆسەیەکی یاسایی و کراوەدا بە پێی حوکمی یاسا بەرکارەکان سزادراون، ھەندێك لایەن و فراكسیۆنی پهرلهمانی دوور لە بنەماکانی جیایی نێوان دەسەڵاتی دادوەری و پەرلەمان، کەوتوونەتە وێزەی دادگا و سەروەری یاسا لە هەرێمی کوردستان و دەیانەوێت دەست لە کاروباری دادگاکان وەربدەن.
ئێمە بەر لە هەرکەسێک خۆمان بە پێشڕەوی رێزگرتن لە یاسا و وننەبوونی حەق دەزانین، پاڵپشتی ئازادی و بیروڕای ئازاد دەکەین، بەڵام بۆ مەرامی سیاسی و ململانێی حیزبی و موزایەدە و بانگەشەی ھەڵبژاردن دەستخۆشی لەهیچ کەسێک ناکەین، كه ئازادی و دیموکراسی و بەرگی رۆژنامەگەری بکاتە سێبەرێک لەپەنایدا سیخوڕی و کاری تێکدەرانە و پلانی تێکدانی هەرێمی کوردستان دابڕێژێت.
دادگا دەبێت بەرچاوی روون بێت و کەیسەکانی دیزە بەدەرخۆنە نەکرێن، وەک ئەوەی بینیمان بەر لە ماوەیەک دوو رۆژنامەڤانی دیاری ئەم هەرێمە لەشاری سلێمانی بێ دادگایی و بێ ئەوەی تاوانیان دەستنیشانبکرێت، لەگەڵ کۆرپەکەیان لەبەرچاوی هەموو دنیا شەهیدکران، لەبەرچاوی هەموو دنیا "موستەفای سەلیمی" بێ شەرمانە تەسلیم کراو باوەشی کراوە و میوانداری بۆ کوردانی هەموو پارچەکان لەلایەن هەرێم لەکاتی تەنگانەدا شێوێنرا.
ئێمە دەمانەوێت دادگا ئازایانە هەموو بڕیارێکی عادیلانە بدات و لەژێر کاریگەری هەست و سۆز و دەستوەرداندا نەبێت، لیژنەکانی پەرلەمان دەبێت بزانن زەوی دزین و قاچاغی و ماددەی هۆشبەر و خواردنی بەسەرچوو و دوگی قاچاغ لەبری دروستکردنی میدیا و پەیج و جنێودان بە قازانجەکانیان و پڕکردنی گیرفانی قاچاغچییەکان، دەبێت دادگایی بکرێن چونکە بکەرانیان هیچ جیاوازییان نییە لەگەڵ ئەوانەی دەیانەوێت هەرێم لەناو ببەن، بۆیە حەق وایە بەدواداچوونی وردبکەن لەمبارەیەوە ئەگەر خەمێک بۆ سەروەری داگاو یاسا هەیە.
فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان