بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کرایە سەر بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد
یەکێک لە فڕۆکەکان لە ئاسمان تەقێنرایەوە

K24 - هەولێر
لە رێگەی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو، هێرشکرایە سەر بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای عێراق.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار رایگەیاند، لە رێگەی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو، هێرشکرایە سەر بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای پارێزگاکە، یەکێک لە فڕۆکەکان لە ئاسمان تەقێنرایەوە و هێرشەکەش هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
بنکەی عەین ئەسەد، هێزەکانی ئەمەریکای تێدایە و لەم ماوەیەی دواییدا چەندینجار کراوەتە ئامانج. واشنتن پێیوایە میلیشیای کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق و میلیشیاکانی دیکەی سەربە ئێران، بەرپرسیاری ئەو هێرشانەن.