ته‌ندروستی هه‌ولێر: 25 هه‌زار كه‌س له هه‌ولێر ڤاكسینی وه‌رگرتووه
له نه‌خۆشخانه‌كان ته‌نیا 65 تووشبووی كۆرۆنا ماون و 24 نه‌خۆشیش پێویستیان به ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد هه‌یه

K24 - هه‌ولێر:
د. دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، تا ئێستا 33 هه‌زار ژه‌مه‌كه ڤاكسین به هه‌ر سێ جۆره‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته هه‌ولێر و نزیكه‌ی 25 هه‌زار كه‌سیش له پارێزگاكه ڤاكسینی وه‌رگرتووه، هیچ كه‌سێكیش له هه‌ولێر كاریگه‌ریی لاوه‌كی له‌سه‌ر ده‌رنه‌كه‌وتووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ولێر به كوردستان24ی راگه‌یاند، پرۆسه‌ی پێدانی ڤاكسین به‌رده‌وامه و لینكی ئه‌لیكترۆنیش بۆ تۆماركردنی ناو كراوه‌یه، تا ئێستاش 70 هه‌زار كه‌س ناوی خۆی تۆماركردووه، ئه‌وه‌شی به جێگه‌ی خۆشحاڵییه چونكه تاكه رێگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، وه‌رگرتنی ڤاكسینه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له پارێزگای هه‌ولێر 43 بنكه ته‌ندروستی و 3 نه‌خۆشخانه دیاریكراون بۆ دابه‌شكردنی ڤاكسین.
تا ئێستاش ڤاكسینه‌كان له هه‌رسێ جۆر، به‌م شێوه‌یه گه‌یشتوونه‌ته هه‌ولێر:
ئه‌سترازینیكای به‌ریتانی 15800 ژه‌مه ڤاكسین هاتووه و هه‌مووی دابه‌شكراوه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م هه‌فته‌یه كاروانێكی دیكه بگاته هه‌ولێر.
فایزه‌ری ئه‌مه‌ریكی دوو كاروانی 2340 دانه‌یی هاتووه ده‌كاته 4680 و دابه‌شكراوه، له‌م هه‌فته‌یه‌ش 4680 ژه‌می دیكه دێت كه بۆ ئه‌وانه‌یه ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه.
سینۆفارمی چینی دوو كاروان هاتن، له كاروانی یه‌كه‌م 1340 ژه‌م و كاروانی دووه‌میش 9800 ڤاكسین بووه، ئێستاش له پرۆسه‌ی دابه‌شكردن دان.
سه‌باره‌ت به روودانی هه‌ر حاڵه‌تێك له دوای وه‌رگرتنی ڤاكسین، د. دلۆڤان رایگه‌یاند، تیمێكی تایبه‌ت له پزیشكانی پسپۆڕ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دانراون، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌رحاڵه‌تێكی له‌و جۆره رووبدات، چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، ئێستا له نه‌خۆشخانه‌كان ته‌نیا 65 تووشبووی كۆرۆنا ماون، 24 نه‌خۆشیش له چاودێری چڕن و پێویستیان به ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد و سیپاپ هه‌یه.