كچه‌كه‌ی "دیك چینی" له‌لایه‌ن حزبه‌كه‌یه‌وه سزاده‌درێت
كۆمارییه‌كان پلانیان داناوه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی "لیزا" وه‌ك تاكه نوێنه‌ری ویلایه‌تی "وایومینگ"

K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
لیزا دیك چینی، سه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمارییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا پێده‌چێت هه‌فته‌ی ئاینده رووبه‌ڕووی ده‌ركردن و سزا بێته‌وه له سه‌ركردایه‌تیكردنی كۆمارییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
ئه‌م لێپێچینه‌وه له "لیزا دیك چینی" ئه‌وای ئه‌وه دێت، به‌هێمنی رایه‌ڵه‌ی نێوان نووسه‌رانی ئه‌و سه‌روتاره‌ی رۆژنامه‌ی "واشنتۆن پۆست" و رۆژنامه‌كه‌ی كردووه، كه سێ رۆژ پێش هێرشكردنه سه‌ر بینای كاپیتۆڵ، بڵاوكرایه‌وه.
10 وه‌زیری به‌رگری و بریكاری پێشوو ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی سه‌روتارێكی رۆژنامه‌كه‌وه هۆشداریاندا له‌وه‌ی ده‌بێت سوپای ئه‌مه‌ریكا رۆڵی بیلایه‌نانه‌ی خۆی بپارێزێت.
ئه‌م 10 وه‌زیره‌ی پێشوو له رێگه‌ی وتارێكی (را)-وه له رۆژنامه‌ی "واشنتۆن پۆست"ه‌وه، رۆژی (3ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021) نووسیویانه "هه‌موو یه‌كێكمان سوێندمان خواردووه پاڵپشتی ده‌ستور بین و دژی هه‌ر دو‌ژمنێك له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه به‌رگری لێ بكه‌ین. ئێمه نابینه هاوپه‌یمانی هیچ كه‌س و هیچ حزبێك".
هه‌ر یه‌ك له (مارك ئسپیر، جێمس ماتس، ئاش كارته‌ر، تشاك هاگل، لیۆن بانیتا، دیك چینی، ولیام كۆهین، روبه‌رت گێتس، ولیام بیری، دۆناڵد رامسفیڵد) له‌وتاره‌كه‌یاندا ده‌ڵێن: "هه‌وڵه‌كان بۆ تێوه‌گلانی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌چاره‌سه‌ركردنی ململانێكانی هه‌ڵبژاردن ئێمه ده‌خاته ناو بازنه‌یه‌كی ترسناك و نایاسایی و نا ده‌ستوورییه‌وه".
نووسینه‌كه‌ی ئه‌و (10) وه‌زیره سه‌رزه‌نشتێكی نائاسایی بوو بۆ "دۆناڵد تره‌مپ". له‌و باره‌یه‌وه "ئیریك ئیدلمان" هاوڕێی "لیزا دیك چینی" و راوێژكاری پێشووی "دیك چینی" به گۆڤاری "نیوز ویك"ی گوتووه "ئه‌و یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی به‌ته‌واوی له‌و رۆژانه‌دا له دڵه‌ڕاوكێدا بووه، كه تره‌مپ شتێك بكات". هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "لیزا تا ئاستێك قسه‌ی ده‌كرد كه ته‌واو نائارام و له دڵه‌ڕاوكێدا بوو له‌باره‌ی ئه‌و ترسه‌ی له‌سه‌ر دیموكراتییه‌كه‌مان هه‌یه، كه تره‌مپ نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات".
به‌پێی گۆڤاری نیویۆركه‌ر، لیزا دیك چینی (كۆماری) نوێنه‌ری ویلایه‌تی "وایومینگ" به به‌رده‌وامی تره‌مپ-ی داكوتیوه به‌ره‌خنه به‌هۆی ئه‌و سكاڵایانه‌ی كه تره‌مپ دووپاتیده‌كرده‌وه، كه براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی (2020)ه و سكاڵانامه‌یه‌كی (21) لاپه‌ڕه‌شی بڵاوكرده‌وه پێش په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و پێداگری له هاوڕێكانی ده‌كرد كه تانه له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بده‌ن.

هه‌واڵه‌كان ده‌ڵێن هه‌وڵه‌كانی لیزا بۆ رایه‌ڵه‌ی نێوان نووسه‌رانی وتاره‌كه و رۆژنامه‌كه چه‌ند رۆژێك به‌ر له ده‌نگدانی ئه‌و چه‌ند ئه‌ندامه‌ی كۆمارییه‌كان هات بۆ له‌كارخستنی تره‌مپ له پۆسته‌كه‌ی شانبه‌شانی دیموكراته‌كان كه پێده‌چێت ئه‌مه دوابزمار بێت له تابوتی خۆی دابێت، له‌رووی سیاسییه‌وه، حزبی كۆماریی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له‌سه‌ر رێره‌وی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت، كه تره‌مپ تا هه‌ڵبژاردنی نیوه‌ی یه‌كه‌می 2022 له‌سه‌ركردایه‌تیكردنی حزبی كۆماریی به‌رده‌وام ده‌بێت.
جیم جۆردان، نوێنه‌ری كۆمارییه‌كان -ی سه‌ر به ویلایه‌تی ئۆهایۆ، به‌رپرسی كۆمارییه‌كان له لیژنه‌ی قه‌زایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به كه‌ناڵی "فۆكس نیوز"ی راگه‌یاند كه رۆژی (12ی ئایار/ مایۆ‌ی 2021) ده‌نگی پێویست ئاماده‌یه بۆ له‌كارلادانی "لیزا دیك چینی" له‌سه‌ركردایه‌تیكردنی كۆمارییه‌كان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
هه‌وره‌ها خاتوو "ئیلیز ستیفانیك" ئه‌ندامی كۆمارییه‌كانی نیویۆرك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، سه‌رۆكی پێشووی گرووپی میانڕه‌و له‌كاتی یه‌كه‌می له‌كارخستنی تره‌مپ پێده‌چێت پاڵپشتنی "لیزا" بكات له‌كاتێكدا له لێكۆڵینه‌وه‌ی یه‌كه‌می تره‌مپ-دا یه‌كێك بوو له پاڵپشتیكاره‌كانی تره‌مپ.
هه‌روه‌ها به‌پێی راپۆرتێكی "ئێن بی سی نیوز" به‌دڵنیایی كۆمارییه‌كان "لیزا دیك چینی" له سه‌ركردایه‌تیكردنی حزبه‌كه‌یان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌كارده‌خه‌ن، وێرای ئه‌وه‌ی "لیزا" تووشی سه‌رئێشه ده‌بێته‌وه له لایه‌ن هاووڵاتیانی ویلایه‌تی "وایومینگ" چونكه كۆمارییه‌كان پلانیان داناوه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی "لیزا" كه وه‌ك تاكه نوێنه‌ری ویلایه‌ته‌كه‌یه له‌سه‌ر كۆمارییه‌كان كه پێده‌چێت له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی 2022 سه‌رنه‌كه‌وێته‌وه.
د.ی