روونكردنه‌وه‌یه‌ك له دادگای پێداچوونه‌وه و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستانه‌وه
"ناوهاتنی كونسوڵخانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا له چوارچێوه‌ی خستنه‌ڕووی ئه‌و زانیاری و به‌ڵگانه‌دا بووه، كه تاوانباران دانیان پێدا ناوه، ناوهێنانی ناوی ئه‌و كونسوڵخانانه له‌سه‌ر زاری تاوانبارانه‌وه‌یه و دادگا كونسوڵخانه‌كانی به تۆمه‌تبار نه‌زانیووه"

K24 - هه‌ولێر:
دادگای پێداچوونه‌وه و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاندووە، بڕیاری دادگایكردنی (5) سزادراوه‌كه، به‌پێی بنه‌مای به‌ڵگه و دیكۆمێنت درووست بووه و دادگا به‌وپه‌ڕی پیشه‌یی و یاساییانه و سه‌ربه‌خۆییانه و بێلایهنانهوە مامه‌ڵه‌ی كردووه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، ناوهاتنی كونسوڵخانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا له چوارچێوه‌ی خستنه‌ڕووی ئه‌و زانیاری و به‌ڵگانه‌دا بووه، كه تاوانباران دانیان پێدا ناوه، ناوهێنانی ناوی ئه‌و كونسوڵخانانه له‌سه‌ر زاری تاوانبارانه‌وه‌یه و دادگا كونسوڵخانه‌كانی به تۆمه‌تبار نه‌زانیووه.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان:
سه‌باره‌ت به بڕیاری دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم/ ده‌سته‌ی سزایی/2 به ژماره (468/ ده‌سته‌ی سزایی2 /2021) له رێكه‌وتی 28/ 4/ 2021 كه كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، ئێمه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ینەوە، كه له هه‌موو قۆناغه‌كانی دادگایی كردن و بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه به پشتبه‌ستن به زانیاری و به‌ڵگه و دیكۆمێنتی دروست و به‌وپه‌ڕی پیشه‌یی و یاساییانه و سه‌ربه‌خۆییانه و بێلایهنانهوە مامه‌ڵه‌مان كردووه. بۆیه به‌شێك له‌و كاردانه‌وه و هه‌ڵوێست نواندنانه ده‌چنه خانه‌ی ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری دادگاكان و رێزنه‌گرتنه له سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی. ئه‌مه له كاتێكدا كه ئه‌ركی ئێمه و هه‌موو هاووڵاتیان و لایه‌نه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌كانه كه پابه‌ند بین به سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و حوكمی یاسا و بڕیاری دادگاكان.
له‌باره‌ی ناوهاتنی كونسوڵخانه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا له چوارچێوه‌ی خستنه‌ڕووی ئه‌و زانیاری و به‌ڵگانه‌دا بووه، كه تاوانباران دانیان پێدا ناوه. ئێمه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه ناوهێنانی ناوی ئه‌و كونسوڵخانانه له‌سه‌ر زاری تاوانبارانه‌وه‌یه و دادگا ئه‌وانی به تۆمه‌تبار نه‌زانیوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له چوارچێوه‌ی كاری دیپلۆماسی و یاسا به‌ركاره‌كان ئاماده‌یی ته‌واوی خۆمان نیشان ده‌ده‌ین بۆ ئاگاداركردنیان له هه‌موو زانیاری و به‌ڵگه و دیكۆمێنته‌كانی دۆسیه‌ی ناوبراوان به مه‌به‌ستی ده‌ركه‌وتن و نیشاندانی راستییه‌كان.
بۆ زانیاری هه‌موو لایه‌ك ئه‌و بڕیاره هێشتا پله‌ی كۆتایی وه‌رنه‌گرتووه و قۆناغی دیكه‌ی تانه‌لێدانی ماوه، كه ئه‌ویش قۆناغی داواكردنی راستكردنه‌وه‌ی بڕیاری پێداچوونه‌وه‌یه (طلب تصحیح القرار التمییزی)، به پێی یاسا، سزاداراوان ده‌توانن تانه پێشكه‌ش بكه‌ن، بۆ راستكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه.
ب. راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان
8/ 5/ 2021