وه‌به‌رهێنێكی فه‌ره‌نسی له به‌غدا بێسه‌ر و شوێن ده‌بێت
له به‌غداوه به‌ره‌و پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین به‌ڕێكه‌وتبوو.. له‌رێگه‌دا له‌گه‌ڵ دوو له یاوه‌رانی بێسه‌روشوێن بووه

K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی رایگه‌یاند، وه‌به‌رهێنێكی فه‌ره‌نسی له‌گه‌ڵ دوو له یاوه‌رانی له باكووری پارێزگای به‌غدای پایته‌خت بێسه‌روشوێن بوونه.
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییه، كه ئاماژه به ناوی نه‌كراوه، به كه‌ناڵی "روسیا الیوم"ی راگه‌یاندووه، به‌ر له چه‌ند رۆژێك وه‌به‌رهێنێكی فه‌ره‌نسی له پارێزگای به‌غداوه به‌ره‌و پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین به‌ڕێكه‌وتبوو، به‌ڵام له رێگه‌دا بێسه‌روشوێن بووه و تا ئێستا هیچ له‌باره‌ی چاره‌نووسه‌كه‌ی نازانرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: وه‌به‌رهێنه فه‌ره‌نسیه‌كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئێرانیشه و به پاسپۆڕتی ئێرانی هاتووه‌ته عێراق.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌ستیان به پرۆسه‌یه‌كی گه‌ڕان به‌دوای وه‌به‌رهێنه‌كه و هه‌ردوو یاوه‌ره‌كه‌شی كردووه، كه پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و دوو یاوه‌رانه‌ی عێراقی بن".
H.B