دەستوەردان لە کاروباری دادگاکان بۆ مه‌رامی سیاسییه‌

"بڕیاری دادگا وەک كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌وڵبژاردن به‌كارده‌هێنرێت"

ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستان
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

لەدوای بڕیاری دادگا بۆ چەند دەستگیرکراوێك، کە بە ھەموو پڕۆسەیەکی یاسایی و کراوەدا بە پێی حوکمی یاسا بەرکارەکان سزادراون، ھەندێك لایەن و فراكسیۆنی په‌رله‌مانی دوور لە بنەماکانی جیایی نێوان دەسەڵاتی دادوەری و پەرلەمان، کەوتوونەتە وێزەی دادگا و سەروەری یاسا لە هەرێمی کوردستان و دەیانەوێت دەست لە کاروباری دادگاکان وەربدەن، پارێزەران و پەرلەمانتارانیش نایشارنه‌وه بەشێک لە لایەنه‌كان بریارەکەی دادگایان کردووەتە کەرەستەیەك بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن، لە کاتێکدا ھەر ئەمانە لە تاوانی گەورەتر و بێ دادگایکردن و کوشتن و بێسەروشوێنکردن بێدەنگن.

کەیسی سزادراوانی تۆرە سیخورەکەی بادینان و دەستوەردان لە کاروباری دەستەڵاتی ئەنجومەنی دادوەری و دادگاکان بووەتە ھەڵمەتێکی بانگەشەی ھەڵبژاردنی بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان، ئەمە لە کاتێکدایە بەپێی یاسا نە پەرلەمان و نە ئەنجومەنی وەزیرانیش ناتوانن دەستوەربدەنە کاروباری دادگاکان، خازی حەمید زەنگنە، پارێزەری راوێژکار ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ئەگەر سەیری راگەیەنراوەکانیان بکەی، دەزانی نە لە یاسا تێدەگەن نە شارەزاییان لە دەسەڵاتی دادگاکان و بڕیارەکانی دادگا ھەیە، دەشڵێت ئەوانەی بوونەتە پارێزەری ئەو تاوانبارانە لەدوو لایەنی سیاسین.

لە چەند رۆژی رابردوو لە دوای بڕیاری دادگا بۆ چەند دەستگیرکراوێك کە لەژێر رۆشنایی بەڵگە و دۆکیۆمێنت و دانپێدانانی خۆیاندا و بە ھەموو پڕۆسەیەکی یاسایی و کراوەدا بەپێی حوکمی یاسا بەرکارەکان سزادراون، ھەندێک لایەن و فراکسیۆنی پەرلەمانی دوور لە بنەماکانی جیایی نێوان دەسەڵاتی دادوەری و پەرلەمان کەوتوونەتە وێزەی دادگا و سەروەری یاسا لە ھەرێمی کوردستان و دەیانەوێت دەست لەکاروباری دادگاکان وەربدەن،  خەدیجە عومەر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان روونیكرده‌وه‌، ئەم لایەنە سیاسی و پەرلەمانتارانە ئەم بڕیارە یاسایەی دادگایان کردووەتە بانگەشەی ھەڵبژاردن و ھەر ئەمانەش لە تاوانی گەورەتر و بێدادگایکردنیش بێدەنگن.

ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیەنراوێکدا لە بارەی بڕیاری دادگا لەسەر تاوانبارەکانی بادینان جەخت لەوە دەکاتەوە، کە سیستەمی دادوەریی لە ھەرێمی کوردستان سەربەخۆیە، بۆیە حکومەت بە ھیچ شێوەیەک ناتوانێت دەستوەردان لە کاروباری دادگاکاندا بکات، دووپاتیش دەکاتەوە کە پابەندین بە ئازادی رادەربڕین و ئازادی کاری راگەیاندن و سەروەری یاسا.

د.ی

Fly Erbil Advertisment