جه‌مال عه‌بدوڵڵا: ئه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن دادگاوه سزادراون نه رۆژنامه‌نووسن و نه چالاكوان
ئه‌وانه رۆژنامه‌نووس و چالاكوان نین كه زانیاری‌یان له‌باره‌ی باره‌گای حزبی و دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی و پێگه‌ی پیشمه‌رگه و ئاسایش و بیره نه‌وته‌كان بۆ به‌رپرسانی په‌كه‌كه کۆکردووەتەوە

K24- هه‌ولێر:
جه‌مال عه‌بدوڵڵا، شرۆڤه‌كاری سیاسی له باره‌ی ده‌ستوه‌ردان له كاروباری دادگاكان و به سیاسیكردنی بڕیاری دادگا تایبه‌ت به سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئه‌و پێنج كه‌سه‌ی به ناوی رۆژنامه‌نووس و چالاكوان، به‌نیازی نانه‌وه‌ی پشێوی و ئاڵۆزی بوون، دووپاتی كرده‌وه، "ئه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن دادگاوه حوكم دراون، نه رۆژنامه‌نووس و نه چالاكوانن".
ئه‌م گوتانه‌ی جه‌مال عه‌بدوڵڵا له میانه‌ی میوانداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـدا هاتوون و گوتی: رۆژنامه‌نووس ئه‌و كه‌سه‌یه كه زانیاری كۆ ده‌كاته‌وه و له رێگه‌ی یه‌كێك له ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن بۆ كۆمه‌ڵگاكه‌ی خۆی بڵاوی ده‌كاته‌وه، به‌ڵام راستە ئه‌وانه زانیاری‌یان كۆكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام بڵاویان نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵكو بۆ "شه‌عبان حه‌سه‌ن ره‌مه‌زان"، به‌رپرسی هه‌واڵگری په‌كه‌كه‌یان بردووه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌یری بكه‌ین، ئه‌و زانیارییانه‌ی كۆیانكردوونه‌ته‌وه، له‌سه‌ر باره‌گا حزبییه‌كان، دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی، شوێن و پێگه‌كانی پێشمه‌رگه، ئاسایش و بیره نه‌وته‌كان بووه، كه خۆشیان دانیان به‌وه‌دا ناوه، هه‌موو به‌ڵگه‌یه‌كیش به‌زیندوویی له‌به‌رده‌ستدان.
جه‌مال عه‌بدوڵڵا، به پرسیاره‌وه گوتی: باشه خه‌ڵك ئه‌و زانیاریانه‌ی بۆ چییه؟ ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك كه هه‌موو هاووڵاتییه‌ك ده‌زانێت ئه‌و پێگانه له‌كوێن. هه‌روه‌ها گوتی: كاتێك رۆژنامه‌نووس زانیاری كۆده‌كاته‌وه، پشت به سه‌رچاوه‌ی زانراو و ناسراو ده‌به‌ستێت و دواتر بڵاوی ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌مانه نه له سه‌رچاوه‌ی زانراو و ناسراو، زانیاری‌یان به‌ده‌ستهێناوه، نه له ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنیش بڵاویانكردووه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، وه‌ك ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه ئاماژه‌ی پێدا، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌ركه‌كانی راگه‌یاندن، بریتین له:
ئه‌ركی هه‌واڵی: بریتییه له كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر رووداوێك، یان پرسێك، یانیش بابه‌تێك و داڕشتنه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی هه‌واڵی و خستنه‌ڕووی بۆ جه‌ماوه‌ر.
ئه‌ركی رۆشنگه‌ری: ئه‌مه‌ش كاتێك رۆژنامه‌نووس شیكردنه‌وه بۆ ئاراسته جیاوازه‌كان ده‌كات و بۆ جه‌ماوه‌ر روونی ده‌كاته‌وه.
ئه‌ركی كاتبه‌سه‌ربردن "ته‌رفیهی": ئه‌مه‌ش كاتێك هه‌واڵێك له‌سه‌ر بابه‌تێكی كاتبه‌سه‌ربردن، دوور له سیاسه‌ت و كێشه و ململانێكان بڵاوده‌كرێته‌وه.
ئه‌ركی ریكلام: ئه‌ویش ره‌واجدانه به كاڵایه‌ك، چ له رووی كوالیتییه‌وه، یانیش له رووی جوانی له دیزاین.
ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی ئه‌و ئه‌ركانه بكه‌ین، ئه‌و 5 كه‌سه‌ی حوكم دراون، هیچ كامێك له‌و ئه‌ركانه‌یان جێبه‌جێ نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌خۆیان بڵێن رۆژنامه‌نووس، یانیش له‌لایه‌ن كه‌سانی دیكه‌وه به رۆژنامه‌نووس له قه‌ڵه‌م بدرێن.
هه‌رچی چالاكوانیشه ئه‌گه‌ر بپرسین، ئه‌و كه‌سه كێیه، كه به‌م ناوه ده‌ناسرێته‌وه، ده‌توانین بڵێن: چالاكوان ئه‌و كه‌سه‌یه، كه باوه‌ڕی به گۆڕانكاری سیاسی هه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی هێمنانه و ئاشكرا له ناو خه‌ڵك له چوارچێوه‌ی یاسادا، به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تی گشتیدا ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و پێنج كه‌سه هه‌ڵگری ئه‌م سیفه‌ته‌ش نین بۆ ئه‌وه‌ی به چالاكوان ناوببرێن.
سه‌باره‌ت به ئامانجی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ش، كه ئه‌و بابه‌ته به سیاسی ده‌كه‌ن، جه‌مال عه‌بدوڵڵا گوتی: ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌یانه‌وێت ئه‌و بابه‌ته بكه‌نه ده‌روازه‌یه‌ك بۆ موزایه‌داتی سیاسی، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، ئه‌و كه‌سانه له ئێستاوه كار بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق ده‌كه‌ن، هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌سه‌ر حیسابی كه‌سوكاری ئه‌و 5 كه‌سه، سۆزی جه‌ماوه‌ر بۆ خۆیان راكێشن، پێشتریش له ساڵی 2011 نموونه‌ی له‌و شێوه‌یه هه‌بووه، كه هه‌ندێك كه‌س له‌سه‌ر حیسابی خه‌ڵكێكی داماو، بوون به په‌رله‌مانتار و خاوه‌ن ئیمتیاز، دواتریش هه‌ر ئاوڕیان له‌و كه‌سانه نه‌دایه‌وه، كه به ده‌نگ و پاڵپشتی ئه‌وان بوون به خاوه‌نی هه‌موو شتێك، بۆیه ئه‌وه‌ی ئێستاش روو ده‌دات، دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان سیناریۆیه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌وانه هه‌رچه‌ند خۆیان به به‌رگریكاری ئازادی راده‌ربڕین ناوزه‌د بكه‌ن، به‌ڵام له راستیدا دوژمن و نه‌یاری سه‌رسه‌ختی ئازادی راده‌ربڕینن و گوتیشی: ئه‌وانه‌ی ئێستا خۆیان وا نیشان ده‌ده‌ن به‌وپه‌ڕی هێزه‌وه داكۆكی له ئازادی راده‌ربڕین ده‌كه‌ن، هه‌مان ئه‌و كه‌سانه‌ن، كه كاتی خۆی به‌رگه‌ی ئه‌وه‌یان نه‌گرت یه‌كێك له كه‌سه دیاره‌كانیان له گۆشه‌یه‌كی رۆژنامه‌دا، ره‌خنه له خۆی و لایه‌نه‌كه‌ی بگرێت و بڕیاریاندا، به تاوانی "خیانه‌تی گه‌وره" دادگایی بكه‌ن، كه ئه‌مه‌ش مانای له‌سێداره‌دان بوو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نموونه‌یه‌كی زیندووی سه‌رده‌می شاخ ده‌هێنێته‌وه.
بۆ بینینی ته‌واوی ورده‌كارییه‌كان له‌و باره‌یه‌وه سه‌یری ڤیدیۆی ئه‌م شرۆڤه‌كارە بكه: