بەهۆی پێکدادانەکانی سوپای تورکیا و پەکەکە گوندی "چەلکێ" چۆڵکرایەوە
لەماوەی چوار رۆژدا چهندین مووشەك بەر گوندەکەیان کەوتووە و تەقیوونەتەوە

K24 - ههولێر:
بۆ دووەم جارە گوندی "چەلکێ" لە سنووری شارەدێی کانی ماسێ بەهۆی بۆردومان و پێکدادانەکانی نێوان تورکیا و پەکەکە چۆڵدەکرێت.
پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، گوندی چەلکێی کریستیاننشین بەهۆی بوردومان و پێکدادانەکانی نێوان چەکدارانی پەکەکە و سوپای تورکیا بۆ جاری دووەم لە ماوەی چوار رۆژی رابردوودا، هاووڵاتیانی گوندەکە، گوندەکەیان چۆڵکرد.
دانیشتوانی گوندەکە بە کوردستان24یان گوتووە، لەماوەی چوار رۆژدا پازدە مووشەك بەر گوندەکەیان کەوتووە و شەش لەو مووشەکانە تەقیونەتەوە، بەناچاری ئاوارەی ناوچەکانی دیکەی دەڤەری بەرواری باڵا بوون، دانیشتوانی گوندەکە ئاماژهیان بهوه كرد، ترس و نائارامییەکی زۆر لە ناوچەکانیاندا هەیە و لەبەردەوامی ئەو دۆخەدا ناتوانن بگەڕێنەوە گوندەکەیان.
د.ی