پێدانی ژمارە بە کاندیدەکانی هەڵبژاردنی عێراق بە ئەلیکترۆنی دەبێت

"پرۆسەی پێداچوونەوە بە لیستی کاندیدەکان دەستیپێکردووە"

ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

بەرپرسی ھۆبەی لایەنە سیاسییەکان لە ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، کۆمسیۆنەکەیان دەستیکردووە بە پێداچوونەوە بە لیستی کاندیدەکان و پرۆسەکەش نزیکەی دوو مانگی پێوستە و پێدانی ژمارەش بە کاندیدەکان بە شێوەی ئەلیکترۆنی دەبێت.

‎ فەرھاد  ئەسعەد شێتنەیی، بەرپرسی ھۆبەی لایەنەسیاسییەکان لە ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردستان24ی راگەیاند "دوای وەرگرتنی ناوی کاندیدەکان ئێستا قۆناغی پێداچوونەوە بە ناو و زانیاری کاندیدەکان لە کۆمسیۆن دەستیپێکردووە".

گوتیشی: "ئەم پرۆسەیە دوو مانگی پێوستە تا ناوی کاندیدەکان پەسەند دەکرێت".

‎لە بارەی پێدانی ژمارە بە کاندیدەکان روونیکردەوە: "ئەو پرۆسەیە بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەکرێت، ئەم ھەڵبژاردنە پێدانی لیست جیاوازە، مەرج نییە کاندیدی حزبەکان  ژمارەکەیان بە شوێن یەکدا بێت، ھاوشێوەی ھەڵبژاردنەکانی پێشوو نییە".

‎ فەرھاد  ئەسعەد، راشیگەیاند: "پرۆسەی پێدانی ژمارەی کاندیدەکان بە چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان  و بەشێوی ئەلیکترۆنی  دەبێت".

Fly Erbil Advertisment