بۆ پشكنینی كۆرۆنا راهێنان به هه‌نگ ده‌كرێت
به چه‌ند چركه‌یه‌ك ئه‌نجامه‌كه ده‌رده‌چێت

K24 - هه‌ولێر:
داوی ئه‌وه‌ی چه‌ند وڵاتێك بۆ پشكنین و ئاشكراكردنی كۆرۆنا توانیان راهێنان به سه‌گی پۆلیسی بكه‌ن، توێژه‌رانی هۆڵه‌نداش له هه‌وڵێكدا بۆ پشكنینی كۆرۆنا، له راهێنانی ژماره‌یه‌ك هه‌نگ سه‌ركه‌وتوو بوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌نگ خاوه‌نی هه‌ستێكی به‌هێزی بۆنكردنه.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست"ی ئه‌مه‌ریكی، توێژه‌ران ئاماژه‌یان به‌وه كردووە، سه‌ركه‌وتنی پڕۆژه‌كه، ماوه‌ی چاوه‌ڕوانكردنی ئه‌نجامی پشكنینی كۆرۆنا بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك كه‌م ده‌كاته‌وه.
ویم ڤان دێر بۆل، توێژه‌ر و مامۆستا له زانكۆی "ڤاگینینگین"ی هۆڵه‌ندا گوتی: "هه‌موو تاقیگه‌كان توانای پشكنینی كۆرۆنایان نییه، به تایبه‌ت له وڵاته هه‌ژاره‌كاندا، به‌ڵام هه‌نگ له هه‌موو شوێنێكدا به‌رده‌سته".
گوتیشی: "پێمانوایه ده‌توانین به ئاستێكی ورد ئەنجامی پشكنینه‌كه به رێژه‌ی (95%) دەربهێنین، ئه‌گه‌ر هه‌نگ به‌كاربهێنین بۆ بۆنكردنی هه‌ر سامپڵێكی كۆرۆنا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئامانجمان له‌و توێژینه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه، بیسەلمێنین، كه ده‌توانین راهێنان به هه‌نگ بكه‌ین بۆ ئه‌نجامدانی پشكینی كۆرۆنا، له‌وه‌شدا سه‌ركه‌وتوو بووین، به‌رده‌وامیش ده‌بین، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌ی دیكه بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كه‌مان بدۆزینه‌وه".
بیرۆكه‌ی توێژنه‌وه‌كه، له ده‌زگای "InsectSense"ی هۆڵه‌ندی وه‌رگیراوه، كه پێشتر هه‌نگیان بۆ ئاشكراكردنی مین و ته‌قه‌مه‌نی به‌كارهێناوه.

پێشتریش بۆ پشكنینی كۆرۆنا راهێنان به سه‌گی پۆلیسی كراوه، كه له رێگه‌ی ئاره‌قكردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌وه پشكنینه‌كه كراوه و رێژه‌ی وردییه‌كه‌ی نزیكه‌ی (95%) بووه، كه له وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر تاقیكراوه‌ته‌وه و توانراوه به چه‌ند چركه‌یه‌ك تووشبووانی كۆرۆنا دیاریبكرێت.
د.ی