بایدن له بۆنه و كاتی ئاسایی‌دا "ده‌مامك" ده‌به‌ستێت
"به‌ستنی ده‌مامك له‌لایه‌ن بایدن-ه‌وه دۆخێكی په‌رچه‌كرداره، كه له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌وه گرتییه‌به‌ر به‌رامبه‌ر ركابه‌ره كۆمارییه‌كه‌ی"

K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
له‌گه‌ڵ رووبه‌ڕووكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ره‌خنه له‌باره‌ی گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵه بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌باره‌ی به‌كارهێنانی ماسك، سه‌رۆك بایدن رۆژی (8ی ئایار/ مایۆی 2021) رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌یه‌كی توندی رۆژنامه‌نووسێك بووه‌وه له كاتی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌یدا. كاتێك یه‌كێك له رۆژنامه‌نووسانی نێو كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كه پرسیاری كرد، بۆچی له گردبوونه‌وه و ئاماده‌بوونه ناوخۆییه‌كانی كۆشكی سپی و ده‌وروبه‌ری ماسك ده‌به‌ستێت.
پرسیاری په‌یامنێره‌كه له بایدن له‌باره‌ی ئه‌وه‌بوو كه له زۆربه‌ی كاته‌كاندا ماسكی به‌ستووه "له‌كاتێكدا تۆ ڤاكسینت وه‌رگرتووه و ئه‌وانه‌شی له‌ده‌وروبه‌تدان ڤاكسینییان وه‌رگرتووه، ئیتر به‌ستنی ماسك بۆچی پێویسته؟"، بایدن به تۆنێكی زۆر جدی وه‌ڵامیدایه‌وه و گوتی: "له‌به‌رئه‌وه‌ی لێره له تۆ ده‌ترسم!".
دوای هه‌ڵوێستێكی دراماتیكی، بایدن پاشه‌كشه‌ی له وه‌ڵامه‌كه‌ی كرد‌و گوتی: "نا بۆ گاڵته‌یه، گاڵته‌یه". "بۆچی من ماسك ده‌به‌ستم له‌ناو كۆشكی سپی؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه له‌ناو كۆشكی سپی-داین و تا ئه‌مساته به‌ستنی ماسك سیاسه‌تی به‌رده‌وام و نوێیه، له‌به‌رئه‌وه‌یه".
بایدن به‌رده‌وام بوو له‌قسه‌كردن و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "كاتێك من له‌ده‌ره‌وه‌م، گرفته‌كه لێره‌دایه، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی جار من له‌م سه‌كۆی قسه‌كردنه دوور ده‌كه‌ومه‌وه، ئه‌گه‌ر وردبیته‌وه، من لێره ماسكم پێوه نه‌بێت، كه چوومه ده‌ره‌وه بیرم ده‌چێت ماسك ببه‌ستم".
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "نیویۆرك پۆست" لێدوانه رۆژنامه‌نووسییه‌كانی بایدن له ژوورێكی چه‌پی خۆرهه‌ڵاتی كۆشكی سپی-دایه.
زۆربه‌ی، نه‌ك هه‌مووی، ستافی بایدن و زۆربه‌ی رۆژنامه‌نووسانی كۆشكی سپی ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه. بۆ گه‌یشتن به كۆشكی سپی، پێویسته هه‌موو به‌یانییه‌ك كارمه‌ندان و رۆژنامه‌نووسان پشكنین بكه‌ن.
ئێستا بایدن رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی بووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌یامه‌ی هه‌فته‌ی پێشوو له‌سه‌ر ماسك پێیگه‌یشت له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری بنبڕكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن (CDC) له ئه‌مه‌ریكا، كه تێیدا هاتبوو، هیچ هۆكارێك نییه بۆ به‌ستنی ماسك له هه‌وای كراوه‌دا له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڤاكسینیان وه‌رگرتووه.
هه‌رچه‌نده بایدن پابه‌ندنه‌بوو به په‌یامه‌كه‌ی سه‌نته‌ری بنبڕكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن (CDC)، به‌ڵام له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌نووساندا، روونیكرده‌وه، "سه‌نته‌ری بنبڕكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن ده‌توانن ئه‌م په‌یامه بڵاوبكه‌نه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی زاناكانمان بڕوایان به‌و داتایانه هه‌یه، كه ئه‌گه‌ری تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه و گواستنه‌وه‌ی بۆ كه‌سێكی دیكه زۆر زۆر ئاسته‌نگ و كه‌مه". روونیشكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه له‌هه‌وای كراوه‌دا بێت و هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینه‌كه وه‌رگرتبێت".

به‌پێی راپۆرتێكی "ئه‌ی بی سی نیوز"، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێڕامانی رۆژنامه‌نووسان بوو له‌دوای ئه‌و قسه‌ی له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌نووساندا، بایدن له‌دوای هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی له كۆشكی سپی و له هه‌وای كراوه‌دا ماسكه‌كه‌ی پۆشیه‌وه و تا چاو بڕبكات ماسكه‌كه‌ی پێوه بوو.
ئێریك دایۆبیر، مامۆستای سیۆسیۆلۆژی له كۆلێژی ته‌كنیكی مینیسۆتا له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 باسی له‌وه كرد، كه "به‌كارهێنانی ماسك له‌لایه‌ن سه‌رۆك بایدن-ه‌وه دۆخێكی په‌رچه‌كرداره، كه له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌وه گرتییه‌به‌ر به‌رامبه‌ر ركابه‌ره كۆمارییه‌كه‌ی"، كه دۆناڵد تره‌مپ بوو. گوتیشی: "ره‌نگه بایدن خۆی زۆر باوه‌ڕی به‌وه نه‌بێت كه هه‌میشه ماسكی پێوه بێت، به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كۆمارییه‌كانه‌وه تووشی ره‌خنه نه‌بێت ئه‌و كاره ده‌كات".
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، ئه‌مه وه‌ك هاندانێكه بۆ خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا، كه باوه‌ڕیان به ماسك هه‌بێت تا ئه‌و ساته‌ی هه‌ر بایدن خۆی ده‌یكات به ده‌ستكه‌وت و له‌به‌رده‌م كامێرا و میدیادا بانگه‌شه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئیداره‌كه‌ی ده‌كات به‌سه‌ر كۆرۆنا-دا و ماسك لاده‌بات.
دوای ماوه‌یه‌كی كورت له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌یامه‌ی سه‌نته‌ری بنبڕكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن (CDC)، بایدن وه‌ك هه‌میشه به ماسكه‌وه بینرا له‌هه‌وایه‌كی كراوه له‌سه‌ر سه‌كۆی ئه‌تلانتا. هه‌روه‌ها به‌هه‌مان شێوه خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا-ش رۆژێك دواتر له كاتی رواندنی نه‌مامێك له باخچه‌ی كۆشكی سپی به هه‌مان شێوه به ماسكه‌وه بینرا.
پێشتر جۆ بایدن له چه‌ندین بۆنه‌دا پۆشینی ماسك-ی له شوێنه گشتییه‌كان بۆ خۆپاراستن له كۆڤید-19 به ئه‌ركی سه‌ركرده زانیوه و دۆناڵد تره‌مپ-یشی به "گێل" وه‌سفده‌كرد و واینیشانده‌دا، كه یاریكردنه به ئاگر. بۆیه هه‌میشه بایدن له بۆنه و كاتی ئاسایی‌دا به ماسكه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت و به‌شێكه له هه‌ڵمه‌تی پروپاگه‌نده بۆ خۆپاراستن له رێگه‌ی ماسكه‌وه.
د.ی