دابه‌زینی ئاوی دیجله و فورات گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی مه‌ترسیدار
كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی رووباره‌كان هه‌ڕه‌شه له عێراق ده‌كات.. خه‌ڵك به پیاده ئه‌وبه‌ر و ئه‌وبه‌ری رووباری دیجله ده‌كات

K24- هه‌ولێر:
بۆ یه‌كه‌م جار له مێژوودا، ئاستی ئاوی رووباری دیجله به جۆرێك دابه‌زیوه، خه‌ریكه هاووڵاتییان به پیاده بۆ ئه‌وبه‌ر و ئه‌وبه‌ری رووباره‌كه هاتووچۆ ده‌كه‌ن، وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراقیش له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئاستی ئاوی رووباری دیجله و فورات بۆ نیوه دابه‌زیوه.
مه‌هدی ره‌شید، وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاو له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئاستی ئه‌و ئاوه‌ی رووباره‌كانی دیجله و فورات كه سه‌رچاوه‌كانیان له وڵاتی توركیان به رێژه‌ی 50% دابه‌زیوه.
روونیشی كرده‌وه، ئاستی ئاوی لقه رووباره‌كانی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان گه‌یشتووه‌ته سفر، هه‌روه‌ها به رێژه‌ی 70%ی ئاوی زێی بچو‌وكیش كه‌مبووه‌ته‌وه.
وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق هه‌ر له باره‌ی قه‌یرانی ئاو و رۆڵی ئێران له قه‌یرانه‌كه‌دا رایگه‌یاند: ئێران رێڕه‌وی هه‌ندێ رووباری له نێوخۆدا گۆڕیوه، له‌وانه‌ش رێڕه‌وی رووباره‌كانی سیروان و هه‌ندێك لقه رووباری دیكه، كه ده‌ڕژێنه پارێزگای دیاله، ئه‌مه‌ش له داهاتوودا كێشه دروست ده‌كات، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، ئه‌وان له دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا ئاوی به‌نداوه‌كان به‌مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی كشتوكاڵ و ئاودێری به‌رده‌ده‌نه‌وه.
H.B