عێراق ئامارى 24 كاتژمێری كۆرۆنای راگه‌یاند
به‌هۆی په‌تاكه 34 كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستدا

K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 37 هه‌زار و 969 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 5 هه‌زار و 287 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه. زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له ناوچه‌ی كه‌رخی شاری به‌غدا تۆماركرا، كه بریتییه له هه‌زار و 337 حاڵه‌ت.
وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 34 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات 6 هه‌زار و 561 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته ملیۆنێك و 122 هه‌زار و 914 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 15 هه‌زار و 834 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ملیۆنێك و 18 هه‌زار و 167 كه‌سیش به رێژه‌ی 90.7% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 88 هه‌زار و 913 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 502 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا 453 هه‌زار و 361 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
H.B