سەرژمێری گشتی عێراق دواخرا

وەزارەتی پلاندانانی عێراق هۆکارەکانی دواخستنی سەرژمێری گشتی بڵاودەکاتەوە

ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

وەزارەتی پلاندانانی عێراق هەڵبژاردنی پێشوەختە و دابین نەکردنی بەشە بودجە، بە هۆکاری ئەنجام نەدانی سەرژمێری گشتی دەزانێت.

عەبد زەهرە هنداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، تەشەنە سەندنی کۆرۆنا و داخرانی گشتییەوە ساڵی رابردوو سەرژمێری گشتی دواخست، ئەمساڵیش بەهۆی دابین نەکردنی بودجەیەکی تایبەت لە بودجەی گشتی و هەڵبژاردنی پێشوەختە، جارێکی دیکە پرۆسەی سەرژمێری گشتی دواخرا.

گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاماژەی بەوەشدا، سەرژمێری بەشێوازی ئەلیکترۆنی دەبێت و بۆ ئەمەش پێویستیان بە ئامادەکرنی 150 هەزار ئامێرە لەگەڵ زامنکردنی پەیوەندیی مەیدانی لە چوارچێوەی تۆڕی زانیارییەکان.

Fly Erbil Advertisment