قەدەغەی هاتووچۆ لە عێراق کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە

ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت

بەغدا لەکاتی قەدەغەی هاتووچۆ - ئەرشیف
بەغدا لەکاتی قەدەغەی هاتووچۆ - ئەرشیف

K24 - هەولێر

قەدەغەی هاتووچۆی تەواو لە عێراق کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت.

بۆ رێگریکردن لە زیاتر تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، حکومەتی عێراق قەدەغەی هاتووچۆی تەواوی سەپاند و لە دوای نیوەشەوی رابردووەوە، کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە تاوەکو 22ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

هاوکات وەزارەتی ناوخۆی عێراق، سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی راسپارد، بە پابەندکردنی خەڵک، بە بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ، رێگەش بە کردنەوەی دەرمانخانە و فرۆشگاکانی خواردەمەنی و سەوزە و میوە دراوە.