نێچیرڤان بارزانی: به‌ توندی سه‌رکۆنه‌ی هێرشی شه‌وی رابردووی تیرۆرستانی داعش له‌ سنوور‌ی کفری ده‌که‌م

"سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌ ده‌که‌م"

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

K24- هه‌ولێر:

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (12ی ئایار/ مایۆی 2021) رایگه‌یاند، به‌ توندی سه‌رکۆنه‌ی هێرشی شه‌وی رابردووی تیرۆرستانی داعش له‌ سنوور‌ی کفری ده‌که‌م، و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌ ده‌که‌م که‌ شه‌هید بوو، هاوخه‌میانم.

نێچیرڤان بارزانی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌ ده‌که‌م، كە شه‌وی رابردوو به‌هۆی هێرشی تیرۆرستانی داعش شه‌هید بوو، به‌ توندی سه‌رکۆنه‌ی هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ ده‌كه‌م و هاوخه‌می خانه‌واده‌ی ئه‌و شه‌هیده‌م".

له‌ تویته‌كه‌یدا، جه‌ختی له‌ پێویستیی په‌له‌کردن له‌ هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق له‌و ناوچانه‌ کرده‌وه‌.