لەسەر هێرشکردنە سەر خێزانێکی کورد لە تورکیا سێ کەس دەستگیر کران
لە پارێزگای مێرسین هێرشکرایە سەر خێزانێکی کورد

K24 – هەولێر
دوای ئەوەی لە سنووری پارێزگای مێرسینی تورکیا لەلایەن چەند کەسێک هێرشکرایە سەر خێزانێکی کورد و بەشێوەیەکی نامرۆڤانە ئازاردران، سێ کەس بە تۆمەتی هێرشکردنە سەریان دەستگیر کران.
پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند: "دوای ئەوەی ڤیدیۆیی هێرشکردنە سەر خیزانێکی کورد لە مێرسین و کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و هێزە ئەمنییەکانی تورکیا سێ کەسیان بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر ئەو خێزانە کوردە دەستگیرکردن".
گوتیشی: "ئەو رووداوە لە باکووری کوردستان و تورکیا کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە و دەزگا ئەمنییەکانی تورکیاش دەڵێن لێکوڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە".
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە کوردستان24ی راگەیاند: "لەسەر ئەو کەیسە پەیوەندیمان بە بە بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کونسوڵی گشتیی وڵاتی تورکیا لەهەولێر کرد و داوامان کردووە لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو تاوانە بکرێت و سزای بکران بدرێت".