زانیاری نوێ لەبارەی رەوشی ئەو خێزانە کوردەی لە تورکیا هێرشیان کرایەسەر

"ئەندامانی ئەو خێزانە کوردەی هێرشیان کراوەتەسەر گوازراونەتەوە نەخۆشخانەی حکومی پارێزگای مێرسین"

کاتی هێرشکردنە سەر خێزانێکی کورد لە پارێزگای مێرسینی تورکیا
کاتی هێرشکردنە سەر خێزانێکی کورد لە پارێزگای مێرسینی تورکیا

K24 – هەولێر

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە کوردستان24ی راگەیاند: "دۆخی تەندروستی ئەندامانی ئەو خێزانە کوردە جێگیرە کە لە تورکیا هێرشیان کراوەتەسەر.

گوتیشی: "ئەو سێ تاوانبارەی هێرشیان کردبووە سەر ئەو خێزانە کوردە، لە مێرسین دەستگیرکراون و ئێمەش لە رێگەی کونسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر بەدواچوون بۆ لێکۆڵینەوەکان دەکەین".

پارێزگاری هەولێر، راشیگەیاند: "ئەندامانی ئەو خێزانە کوردەی هێرشیان کراوەتەسەر گوازراونەتەوە نەخۆشخانەی حکومی پارێزگای مێرسین".

دوێنێ 13/5/2021، لە پارێزگای مێرسینی تورکیا لەلایەن چەند کەسێک هێرشکرایە سەر خێزانێکی کورد و بەشێوەیەکی نامرۆڤانە ئازاریان داون، ئەو خێزانە کوردە خەڵکی هەرێمی کوردستانن و بۆ پشووی جەژن چوونەتە تورکیا.

Fly Erbil Advertisment