لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی کوردستان: دەستدرێژی کردنە سەر خێزانێکی کورد لە تورکیا مایەی قبووڵ کردن نییە

راگەیەندراوێک لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو رەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان

پەرلەمانی كوردستان
پەرلەمانی كوردستان

K24 - هەولێر

لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو رەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشکردنە سەر خێزانێکی کورد لە تورکیا بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت " ئەو دەستدرێژیە مایەی قبووڵ کردن نییە و ناچێتە چوارچێوەی قازانجی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "زۆر نیگەرانین بەو هێرشەی کە هەندێ کەسی توندڕەو دوور لە هەموو بەهایەکی مرۆیی کردییە سەر ماڵباتێکی کورد، کە مەبەستی بەسەر بردنی پشووی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە شاری هەولێرەوە سەردانی  شاری مێرسین-ینیان کرد لە تورکیا".

دەقی راگەیەندراوەکە:..

ئێمە لە لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، زۆر نیگەرانین بەو هێرشەی کە هەندێ کەسی توندڕەو دوور لە هەمو بەهایەکی مرۆیی کردییە سەر  ماڵباتێکی کورد، کە مەبەستی بەسەر بردنی پشووی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لە  شاری هەولێرەوە سەردانی  شاری مێرسین-ینیان کرد لە تورکیا.

ئەو دەستدرێژییە مایەی قبووڵ کردن نییە و ناچێتە چوارچێوەی قازانجی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا، بۆیە دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەکان هەر چی زووە تاوانباران بە سزای خۆیان بگەینن، وە چیتر ڕێگە نەدەن ئەو تاوانە قیزەوەنانە دوبارە ببنەوە.

لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان.

١٤ی ٥ی ٢٠٢١

Fly Erbil Advertisment