گەشتیارێك له ئاوی دووكان خنکا
تیمی مه‌له‌وانان و هێزی ناوخۆ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن
.jpg)
K24- هه‌ولێر:
ئێوارەی ئەمڕۆ گەشتیارێکی عەرەب لەکاتی مەلەکردن لە دەریاچەی دووکان خنکا و تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
قائمقامیەتی قەزای دووکان لەبارەی رووداوەکە بڵاوی کردەوە، گەشتیارەکە تەمەنی ٤٠ ساڵە و خەڵکی بەغدایە و بۆ گەشت و كاتبه‌سه‌ربردن هاتونەتە دووکان .
گوتیشی: ئه‌و گه‌شتیاره ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتی مەلەکردن خنکاوە و ئێستا تیمەکانی مەلەوانی و هێزەکانی ناوخۆ له هه‌وڵه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی به‌رده‌وامن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، هه‌ر ئه‌مڕۆ ته‌واوی ئه‌ندامانی یه‌ك خێزانی ده‌ڤه‌ری شنگال، كه بۆ گه‌شتكردن هاتبوونه گه‌لی عه‌لی به‌گ، له ئاوی رووباردا خنكان، كه پێكهاتبوون له دایك و باوك و منداڵێك.
H.B