قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەرمینیا کۆبووەوە
له كۆبوونه‌وه‌كاندا بیروڕا له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی گرنگ و په‌یوه‌ندیدار به هه‌ردوو لا تاووتوێ كرا و جه‌خت له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی چه‌ند ئه‌زموونێكی ئه‌رمینیا بۆ هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه

K24- هه‌ولێر:
له دووه‌م رۆژی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ كۆماری ئه‌رمینیا، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی ھه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئارا ئایفازیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه و گفتوگۆیان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان و دوا پێشھاته‌كانی ناوچه‌كه كرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی گه‌شتی ئاسمانیی راسته‌وخۆ له نێوان ھه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ئه‌رمینیا كرده‌وه.
ھه‌ردوولا ھاوڕابوون له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی كاری ھاوبه‌ش له نێوان ھه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئه‌رمینیا و تشكیان خسته سه‌ر بارودۆخی كوردانی نیشته‌جێی ئه‌رمینیا، به تایبه‌ت ئه‌و كوردانه‌ی بۆ خوێندن روویان له‌و وڵاته كردووه.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس دۆخی پێكهاته‌ی ئه‌رمه‌ن له هه‌رێمی كوردستان كرا و به گرنگییه‌وه باس له ده‌ستپێكردنی گه‌شتی راسته‌وخۆی نێوان ھه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئه‌رمینیا كرا، كه بڕیاره له مانگی داھاتوودا ده‌ست پێ بكات.
ھه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر گرنگی دروستكردنی په‌یوه‌ندی بازرگانی و ئاسانكاری له پێدانی ڤیزا و سوودوه‌رگرتنی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌زموونی ئه‌رمینیا له بواری وزه.
هاوكات جێگری سه‌رۆكوه‌زیران له‌گه‌ڵ مهر گریگۆریان، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و هایك چۆپانیان، وه‌زیری پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌كانی ئه‌رمینیا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی میكانیزم و چۆنییه‌تی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌رمینیا كرا، و بڕیاردرا تیمی هاوبه‌ش له نێوان ئه‌رمینیا و هه‌رێمی كوردستان پێكبهێنرێت، به مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی ئه‌زموونی ئه‌رمینیا له رووی به ئه‌لیكترۆنیكردنی حكومه‌ت و په‌ره‌پێدانی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری.
سه‌ردانه‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی بۆ كۆماری ئه‌رمینیا له‌سه‌ر بانگھێشتی فه‌رمی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌یه و بڕیاره زنجیرەیەك کۆبوونەوە لەگەڵ گەورە به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ئه‌نجام بدات و سەردانی چەند سەنتەرێکی ئەکادیمی و پیشەیی بكات، كه به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی سه‌ردانه‌كه، بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ له‌و وڵاته ده‌مێنێته‌وه. له‌م سه‌ردانه‌دا ھه‌ر یه‌كه له دارا ره‌شید، وه‌زیری پلاندان و ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یاوه‌ری جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن.
دوێنێ سەمیر هەورامی، گوته‌بێژی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی شاندێك به‌سەردانێكی فەرمی دەچێتە كۆماری ئەرمینیا، و بەمەبەستی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی ئەو وڵاتە لە كەرتە جیاوازه‌كانی ئای تی، خوێندنی پیشەیی و پەرەپێدانی توانای گەنجان، زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌وره‌به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ئه‌نجام ده‌دات و سەردانی چەند سەنتەرێکی ئەکادیمی و پیشەیی دەکات.
H.B

