وهزارهتی تهندروستی ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای راگهیاند
تووشبوونی نزیكهی 500 كهس و چاكبوونهوهی نزیكهی 790 تووشبوو راگهیهندرا

K24- ههولێر:
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە، بەگوێرەی ئامارەکە ژمارەی تووشبووان بە راورد بە دوێنێ رووی له ههڵكشان كردووه.
لە ئاماری وەزارەتی تەندروستی ئاشکرا کراوە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 499 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوونە و 7 کەسی دیکەش بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێردا 787 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:
