ناتانياهۆ: كرده‌ی سه‌ربازی ئیسرائیل له غه‌ززه به‌هه‌موو توانایه‌ك و به پاڵپشتی واشنتن به‌رده‌وامه
"بۆ پێكاندنی ئامانجه‌كه‌مان پێویستیمان به كاتی زیاتره و هه‌رچه‌ند فشارێكی زۆریش له‌ئارادایه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تیشمان هه‌یه و سوودی لێ وه‌رده‌گرین"

K24- هه‌ولێر:
بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل دووپاتیكرده‌وه، له ئێستادا ئیسرائیل به‌نیازی راگرتنی كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی نییه له كه‌رتی غه‌ززه و ئه‌و هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه به هه‌موو توانایه‌ك و به پشتیوانی وڵاتانی دیكه به‌رده‌وامه، له‌پێشه‌وه‌ی هه‌مووشیانه‌وه ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌م گوتانه‌ی ناتانیاهۆ له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بچووككراوه بۆ كاروباری سیاسی و ئه‌منی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی هاتوون و گوتی: ئامانجی ئه‌و كرده سه‌ربازییه كه به ناوی "پاسه‌وانی شووره‌كان" ده‌ستی پێكردووه، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئارامی و ئاساییش و ناچاركردنی دوژمنانه، بۆ ئه‌وه‌ی باجی هه‌ڵه‌كانیان بده‌ن و بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌رگرییه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئیسرائیل پێویستی به كای زیاتره بۆ پێكاندنی ئامانجه‌كه‌ی.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل گوتیشی: له بۆردومانه‌كانیاندا تا ئێستا زیاتر له هه‌زار ئامانجیان پێكاوه، له‌وانه‌ش ژێرخانی ژێر زه‌ویی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه و گوتی: "گورزێكی به‌هێز له بزووتنه‌وه‌كه وه‌شێنراوه به‌ڵام بكوژ نه‌بووه".
ناتانیاهۆ باسی ئه‌وه‌شی كرد، ئیسرائیل ژماره‌یه‌ك بینایه‌ی نیشته‌جێبوونیشی له‌ناوبردووه، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، ئه‌و بینایانه تایبه‌ت بوون به "تیرۆرستان" و گوتی: ته‌لڤه‌یڤ چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی داوه‌ته هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا، كه بوونی چالاكی تیرۆرستی له ته‌لاری جه‌لاء پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه، كه ده‌گوترێت نووسینگه‌ی گه‌وره‌ی راگه‌یاندنه‌كان له‌و بینایه‌دا هه‌بوون، له‌وانه‌ش نووسینگه‌ی كه‌ناڵی جه‌زیره و ئاژانسی ئه‌سۆشێیتد پرێس.
جه‌ختیشی كرده‌وه، "هیچ تیرۆرستێك مافی پارێزبه‌ندیی نییه و سوپای ئیسرائیل هه‌رچی له‌توانایدا بێت ده‌یكات، بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی قوربانی له ریزه‌كانی سڤیل له كه‌رتی غه‌ززه كه‌م بكاته‌وه" و ئاشكرایكرد، "كوژرانی كه‌سانی سڤیل به‌هۆی كرده‌وه تیرۆرستییه‌كانه له غه‌ززه، چونكه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون و گه‌ڕه‌كه‌كانی سڤیلنشینه‌وه هێرشی سه‌ر ئیسرائیل ده‌كات".
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "كرده سه‌ربازییه‌كه‌مان له غه‌ززه پێویستی به كاتی زیاتره و هه‌رچه‌ند فشارێكی زۆریش له‌ئارادایه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا لایه‌نی پاڵپشتیكاریشمان هه‌ن، به پله‌ی یه‌كه‌میش ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.. ئێمه پشتیوانییه‌كی نێوده‌وڵه‌تیمان هه‌یه و سوودی لێ وه‌رده‌گرین".
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، "بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئارامی پێویستیمان به كاتی زیاتره و به‌رامبه‌ر به نه‌یارانی ئاشتی هه‌موو هه‌نگاوێك ده‌نێین و له‌ده‌ستپێكیش ده‌مانه‌وێت شه‌ڕ بوه‌ستێنین، دواتر په‌یوه‌ندی نێوان یه‌هودی و عه‌ره‌ب به‌هێز بكه‌ینه‌وه".
سه‌رچاوه: تایمز ئۆف ئیسرائیل + رۆته‌رز
H.B