پارێزگای ههولێر ئاماری تاوان و سهرپێچییهكانی ههرسێ رۆژی جهژنی راگهیاند
پلانی داڕێژراو وهك خۆی جێبهجێ كرا.. ژمارهیهك تاوان و سهرپێچی ئهنجام دراون و چهندین سهرپێچیكار و تۆمهتباریش دهستگیركران
K24- ههولێر:
له راگهیهندراوێكدا، پارێزگای ههولێر ئاماری تاوان و سهرپێچییهكانی ههرسێ رۆژی جهژنی رهمهزان و چالاكییهكانی هێزه ئهمنییهكان لهو سێ رۆژهدا له سنووری ئهو پارێزگایه راگهیاند و بهگوێرهی راگهیهندراوه، پلانی داڕێژراو بۆ رۆژانی جهژن وهك خۆی جێبهجێ كرا و له ماوهی ئهو سێ رۆژهدا ژمارهیهك كاری تاوانكاری و سهرپێچی هاتووچۆ ئهنجامدراون و ژمارهیهك تۆمهتبار و سهرپێچیكاریش دهستگیركراون و پهڕاوی لێكۆڵینهوه بۆیان كراوهتهوه.
ههر بهگوێرهی راگهیهندراوهكه، له رۆژانی جهژن 10 رووداوێكی هاتووچۆ له سنووری پارێزگای ههولێر روویاندا و بههۆیانهوه 4 كهس گیانیان لهدهستدا و 10 كهسی دیكهش بریندار بوون. له چالاكییهكانی بهرگری شارستانیشدا دۆزینهوهی ترهمێك و كۆنترۆڵكردنی 30 رووداوی ئاگركهوتنهوه تۆمار كراون.
دهقی راگهیهندراوی پارێزگای ههولێر:
بەپێی ئەو ئامادەکاری و پلانانەی بۆ سێ رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز کە لەلایەن پارێزگاری هەولێر و لێژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێرهوه ئامادەکرابوو، بەمەبەستی پاراستنی ئارامی و ئاسایشی شار و سەروماڵ و سەلامەتی گیانی هاووڵاتییانی سنووری پارێزگاکەمان، پلانەکە وەك خۆی و بەسەرکەوتوویی و بەبێ گیر و گرفت جێبەجێکرا، ئاماری گشتیی رووداوەکانیش لە رۆژانی جەژنی رەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵ لە سنووری پارێزگای هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە بووە:
یەکەم/ پۆلیس:
سەبارەت بە پلانی ئەمنی و ئامادەباشی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، بە بەشداری سەرجەم هێزەکان لەهەموو بەش و هۆبەکانی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو لە هەرسێ رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، وەك چۆن داڕێژرابوو، تەواوی بڕگەکانی وەك خۆی و بەسەرکەوتوویی جێبەجێکران، ئاماری تاوانەکانیش لە رۆژانی جەژن بەمشێوەیەی بوو، (78) تاوان تۆمارکراوە، (73) تاوان ئاشکراکراوە و تاوانباران دەستگیرکراون، (5) تاوانیش لە ژێرلێکۆڵینەوە دایە.
دووەم/ هاتووچۆ:
سەبارەت بەپلانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، وەك چۆن داڕێژرابوو تەواوی بڕگەکانی وەك خۆی و بەسەرکەوتوویی جێبەجێکران، بەڵام بەداخەوە بەهۆی پابەندنەبوونی شوفێران بە رێنمایی و یاساکانی هاتووچۆ و لێخوڕینی خێرا، (10) رووداوی هاتووچۆ روویاندا و لەئەنجامیاندا (10) کەس برینداربون و (4) کەسیش گیانیان لەدەستدا.
سێیەم/ بەرگری شارستانی:
تەواوی بنکەکانی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە ئەرك دابوون، لەوماویەشدا (30) حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە هەبووە، لەگەڵ دۆزینەوەی تەرمێك لە مارکێتێکی گەڕەکی 32ی پارك، سەرجەم حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەکانیش لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە کۆنترۆڵکراون و خۆشبەختانە جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانیان لێنەکەوتووهتەوە.
چوارەم/ گەشتوگوزار:
سەبارەت بە گەشتوگوزار، لە سنووری پارێزگای هەولێر، پاڵپشت بە بڕیار و راسپاردەکانی لێژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی بڕیاری قهدهغهى هاتووچۆ له نێوان بازگەکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاكانی دیكهی خوار و ناوەڕاستی عێراق به پێى ئهو رێكارانهى كه له بهیانى ژماره (15)ى ساڵى 2021 دیارى كراوه، وەك خۆی جێبەجێکراوە و رێگە بە هیچ گرووپێکی گەشتیاری نەدراوە بێنە هەولێری پایتەخت، ئەگەرچی ئەوەش کاریگەری نەرێنی هەبوو لەسەر کار و کەسابەتی هاووڵاتییان و شوێنە گەشتیارەییەکانی سنووری پارێزگاکەمان، بەڵام لای ئێمە سەلامەتی گشتی و پاراستنی گیانی هاووڵاتییان لەسەرووی هەموو شتێکەوەیە، بەتەنها هاوڵاتییانی خۆشەویستی شارەکەمان و شارەکانی دیكهی هەرێمی کوردستان لە ماوەی سێ رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، سەردانی شوێنە گەشتیاریەکانیان کردووە.
پێنجەم/ هێزە ئەمنییەکان:
سەبارەت بە پلانی هێزە ئەمنییەکان (پێشمەرگە، زێرەڤانی، ئاسایش، پۆلیس، پۆلیسی هاتووچۆ) لەئەرکەکانییان و دانانی بازگە لەناو شار و شوێنە گشتییەکان و بازگەکانی دەرەوەی شار بەردەوامن بۆ دەست بەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ و پابەندکردنی هاووڵاتییان بە رێکارەکانی خۆپارێزی و جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان.
ویڕای دەستخۆشیمان لەهێزە ئەمنیەکان و تیمەکانی تەندروستیی و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان لەسێ رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، جارێکی دیكه هاووڵاتییانی شارە خۆشەویستەکەمان دڵنییا دەکەینەوە، وەك هەمیشە لەخزمەتی ئێوەدا دەبین و بەهەموو توانایەکمانەوە بەپشت بەستن بەتوانا و چاوکراوەیی هێزە ئەمنیەکانی ناوخۆ، شەو رۆژ دەخەینە سەریەك، بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی شار و سەروماڵ و سەلامەتی گیانی هاووڵاتییانی سنووری پارێزگاکەمان.
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر
2021.5.16
H.B