سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنانی ئاسن لە ھەولێر دەکاتەوە

یەکێکە لە پێشکەوتووترین کارگەکانی ئاسن لە سەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان "مەسرور بارزانی"، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌  (18ی ئایار/ مایۆی 2021) کارگەی بەرهەمهێنانی ئاسنی (مێد ستیل MED STEEL) لە شاری هەولێر دەکاتەوە، کە یەکێکە لە پێشکەوتووترین و گەورەترین کارگەکانی ئاسن لە سەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان.

كارگه‌كه‌ به‌شێوازێكی پێشكه‌توو دروستكراوه‌ و تێچووی بنیاتنانی 100 ملیۆن دۆلارە و ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 350 هەزار تۆن شیش و شێلمانی هەیە و نزیکەی هەزار کەس کاری تێدا دەکەن.

بڕیار ئه‌مڕۆ كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت كارگه‌كه‌ بكاته‌وه‌ و راسته‌وخۆش ده‌گوازرێته‌وه‌، له‌ رێگه‌ی فریکوینسی گواستنەوەی زیندی:

Satellite:  Eutelsat 10A ( 10.0E)

Downlink Frequency: 11636,333

Symbol Rate: 2.5

Polarization: H

Bandwidth: 3.000 MHz

Fly Erbil Advertisment