سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنانی ئاسن لە ھەولێر دەکاتەوە
یەکێکە لە پێشکەوتووترین کارگەکانی ئاسن لە سەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان

K24 - هه‌ولێر:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان "مەسرور بارزانی"، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (18ی ئایار/ مایۆی 2021) کارگەی بەرهەمهێنانی ئاسنی (مێد ستیل MED STEEL) لە شاری هەولێر دەکاتەوە، کە یەکێکە لە پێشکەوتووترین و گەورەترین کارگەکانی ئاسن لە سەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان.
كارگه‌كه به‌شێوازێكی پێشكه‌توو دروستكراوه و تێچووی بنیاتنانی 100 ملیۆن دۆلارە و ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 350 هەزار تۆن شیش و شێلمانی هەیە و نزیکەی هەزار کەس کاری تێدا دەکەن.
بڕیار ئه‌مڕۆ كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت كارگه‌كه بكاته‌وه و راسته‌وخۆش ده‌گوازرێته‌وه، له رێگه‌ی فریکوینسی گواستنەوەی زیندی:
Satellite: Eutelsat 10A ( 10.0E)
Downlink Frequency: 11636,333
Symbol Rate: 2.5
Polarization: H
Bandwidth: 3.000 MHz