ئازاد حه‌مه‌ده‌مین: رووداوی خۆسووتاندنه‌كه كاره‌ساتێك بوو له مێژووی میدیادا بێوێنه‌یه
ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه بۆ ئه‌وه چووبوون كه نیشان بده‌ن ئه‌و مرۆڤه چۆن خۆی ده‌سووتێنێت، به‌ڵێنیان پێدابوون تا كۆتایی له‌گه‌ڵی ده‌بن

K24- هه‌ولێر:
ئازاد حه‌مه‌ده‌مین، نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌باره‌ی رووداوی خۆسووتاندنی ئه‌و گه‌نجه‌ی ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌به‌ر چاوی راگه‌یاندنكارانی ژماره‌یه‌ك ده‌زگای راگه‌یاندن ئاگری له‌خۆی به‌ردا و كاردانه‌وه‌ی توندی به‌دوای خۆیدا هێنا، دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و رووداوه كاره‌ساتێك بوو له مێژووی میدیادا بێوێنه‌یه و گوتیشی: خۆسووتاندنی كه‌سێك له‌به‌ر چاوی كه‌سانێكی میدیاكار له لووتكه‌ی داڕزاندنی ئه‌خلاقیدایه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له پیشه‌دا سه‌لامه‌تی گیانی مرۆڤ له كاره‌كه‌ی گرنگتره و ئه‌وه‌ی روویدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌واڵی له‌سه‌ر بونیات نانرێت، چونكه هه‌ر رووداوێك ببێته هۆی تێكدانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و داڕووخانی سایكۆلۆجیه‌تی خه‌ڵك هیچ به‌هایه‌كی هه‌واڵی تێدا نییه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، دانیشتن به‌دیار كه‌سێكه‌وه كه هه‌وڵی خۆكوشتن بدات به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك بۆ رێگریكردن له‌و هه‌وڵه‌ی بكات، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناچێته ناو فه‌رهه‌نگی هه‌واڵه‌وه، ئه‌وه‌ی روویدا ئه‌وه‌یه كه گه‌نجێكی په‌نابه‌ری سیاسی له لووتكه‌ی بێهیواییدا ئاگری له‌خۆی به‌رداوه، ئه‌و مایكانه‌ش كه له‌وێ بوون ناسراون و جگه له‌وه‌ی كه رووداوه‌كه‌یان راسته‌وخۆ ده‌گواسته‌وه، ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه بۆ ئه‌وه چووبوون كه نیشان بده‌ن ئه‌و مرۆڤه چۆن خۆی ده‌سووتێنێت، به‌ڵێنیان پێدابوون كه تا دوایی له‌گه‌ڵی ده‌بن، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی نیشان بده‌ن كه له‌هه‌ولێر گه‌نجێك خۆی سووتاند.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه وه‌ك سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان ئه‌مرۆ له به‌یاننامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكادا جه‌ختمان له‌وه كرده‌وه، ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه له‌كه‌مترین ئاستی غیره‌تدا ده‌یانتوانی رێگری له‌و رووداوه بكه‌ن، چونكه دیاره كه چه‌ند جارێك هه‌وڵی داگیرساندنی ئاگره‌كه ده‌دات، كه ئه‌و كات ده‌یانتوانی رێگریی لێ بكه‌ن، به‌ڵام نه‌یانكرد، بۆیه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ روویدا بوو به په‌ڵه‌یه‌كی ره‌ش له‌سه‌ر میدیا، ئه‌گه‌ر ئه‌وان رێگرییان له‌و گه‌نجه بكردایه، ده‌یانتوانی بیكه‌ن به شانازی بۆ خۆیان كه كارێكی مرۆڤانه‌یان ئه‌نجامداوه.
دووپاتیشیكرده‌وه، ئێمه پێمان وایه، كه ده‌بێت له رۆژانی داهاتوودا له‌رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆوه ئه‌و په‌یجه ئه‌لیكترۆنیانه‌ی په‌خشی ته‌له‌ڤزیۆنی ده‌كه‌ن، له سه‌ندیكا خۆیان تۆمار بكه‌ن و ئه‌وانه‌ی خۆیان تۆمار ناكه‌ن، به‌نایاسایی داده‌نرێن. ماوه‌ی دوو ساڵه داوای ئه‌وه‌مان كردووه، به‌ڵام رۆژانه به‌و لۆگۆیه نایاساییانه‌وه ده‌چنه ناو هه‌موو پرێس كۆنفرانسه‌كان.
گوتیشی: ئێمه ته‌نیا ئه‌و رووداوه ئیدانه ناكه‌ین، به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆوه داوای لێپێچنه‌وه له‌و كه‌ناڵانه ده‌كه‌ین، كه به نایاسایی كاریان كردووه، به‌تایبه‌ت ئه‌و په‌یجه ئه‌لیكترۆنیانه‌ی په‌خشی ته‌له‌ڤزیۆنی له سۆشیال میدیا ده‌كه‌ن، كه نابێت به‌بێ خۆتۆماركردن كار بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئێمه وه‌ك سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌ڕێگه‌ی داواكاری گشتییه‌وه سكاڵای خۆمان تۆمار ده‌كه‌ین و له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌ی داكۆكیكاریشه‌وه به‌دواداچوون بۆ دۆخی ئه‌و هاووڵاتییه رۆژهه‌ڵاتیه ده‌كه‌ین، كه له رووداوه‌كه‌دا بووه قوربانی. به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی رۆشنبیریش ده‌بێت سنوورێك بۆ ئه‌و به‌ره‌ڵاییه دابنرێت، كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له‌سه‌ر حیسابی میدیا له‌ئاردایه و كاری ناپیشه‌یی ده‌كه‌ن.
هه‌روها گوتی، ماوه‌ی زیاتر له 10 ساڵه به گه‌وجاندنی خه‌ڵك و به‌كارهێنانی میدیا حزبی سیاسی دروستكراون و چه‌ندین جار له رێگه‌ی میدیاوه ده‌ست ده‌خرێته ناو كاروباری دادگاشه‌وه، هه‌روه‌ك چۆن له كه‌یسی حوكمدراوانی بادینان بینیمان.
H.B