كاردینال مار لویس ساكۆ: له عێراق ململانێ له پێناو ده‌سه‌ڵات و پاره‌یه و دڵسۆزیش بۆ مه‌زهه‌به نه‌ك بۆ وڵات
سه‌رۆكی كڵێسای كلدانی له عێراق و جیهان: هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی ته‌واوی تواناكانه بۆ بونیادنانی هه‌رێمێكی دیموكراتی و ده‌ستووری نموونه كه خه‌ڵكانێك چاومان بكات
K24- هه‌ولێر:
كاردینال مار لویس ساكۆ، سه‌رۆكی كڵێسای كلدانی له عێراق و جیهان دووپاتیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان پێویستی به ده‌ستوورێكی مه‌ده‌نی عه‌لمانی هه‌یه، چونكه به گوته‌ی ساكۆ، ئه‌گه‌ر ده‌ستوورێكی مه‌ده‌نی هه‌بێت، پێویستمان به زۆر شت نابێت و گوتیشی: ئێستا جیهان گۆڕاوه و بووه‌ته گوندێكی بچوك و پێویستمان به نوێگه‌ری هه‌یه، ناكرێت گه‌لان له‌گه‌ڵ یه‌كتر گۆشه‌گیر بن.
ئه‌م گوتانه‌ی لویس ساكۆ لە گوتارێكدا له کۆنفرانسی یەکریزی و دەستووردا هاتوون، كه له‌لایه‌ن زانكۆی كوردستان - هه‌ولێره‌وه رێكخرابوو و رایگه‌یاند: "ئێمه سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، كه پێشوازی له هه‌زاران ئاواره و په‌نابه‌ری كریستیان و خه‌ڵكانی دیكه‌ش كردووه، كه به ئێستا هۆی هێرشه‌كانی داعش پێشتریش له لایه‌ن قاعیده‌وه ئاواره‌بوون".
گوتیشی: "ده‌بێت كێشه‌كان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن، نه‌ك به ته‌قاندنی تفه‌نگ، بۆچی ده‌بێت هه‌موو كات ده‌ست بۆ چه‌ك ببه‌ین! ئێستا جیهان گۆڕاوه و بووه‌ته گوندێكی بچوك و پێویستمان به نوێگه‌ری هه‌یه، گه‌لان ناكرێت له‌گه‌ڵ یه‌كتری دا گۆشه‌گیربن، بۆیه نوێبوونه‌وه و نوێگه‌ری پێویسته، ئه‌گه‌ر ده‌ستوورێكی مه‌ده‌نیمان هه‌بێت، پێویستمان به زۆر شت نابێت. تاكه رێگه له‌به‌رده‌مان، ده‌بێت ده‌ستووری مه‌ده‌نی عه‌لمانی هه‌بێت، ده‌ستوورێك له‌گه‌ڵ واقیعی نوێ‌دا بگونجێت، نه‌وه‌ی ئێستا جیاوازه و ناتوانین عه‌قڵیه‌تی خۆمان به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "عێراق و كوردستان به‌شێكن له‌م جیهانه، زۆرینه‌ی وڵاتان ده‌ستووره‌كانیان عه‌لمانین، ده‌بێت ئێمه‌ش ئه‌م دۆخه تێپه‌ڕێنین و پابه‌ندی فره‌یی و یه‌كسانیی دیموكراسیه‌ت بین".
له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا سه‌رۆكی كڵێسای كلدانی له عێراق و جیهان دووپاتیكرده‌وه، "پێویسته یاسا كۆنه‌كان تێپه‌ڕێنین، كه زۆربه‌یان پاشماوه‌ی خێڵه‌كی كۆن و ده‌وڵه‌تی عوسمانین. ئه‌م نوێگه‌رییه پێویسته پشتبه‌ستوو بێت به دیدگایه‌كی روون".
هه‌روه‌ها گوتی: "له عێراق ململانێ له پێناو ده‌سه‌ڵات و پاره‌یه و دڵسۆزی بۆ مه‌زهه‌به نه‌ك بۆ نیشتمان و وڵات. هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی ته‌واوی تواناكانه بۆ بونیادنانی هه‌رێمێكی دیموكراتی و ده‌ستووری، به جۆرێك ببێنه نموونه و خه‌ڵكانێك چاوی لێ بكات. بۆیه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت پێشبكه‌وین، تاكه چاره‌سه‌ر ته‌نیا ده‌ستوورێكی مه‌ده‌نی دیموكراتییه، ئه‌گه‌رنا كێشه‌كان دووباره ده‌بنه‌وه و كه‌ڵه‌كه ده‌بن".
H.B