نەتەوە یەکگرتوەکان لەسەر رووداوی خۆسووتاندنی گهنجهكهی رۆژههڵات هاته دەنگ
نەتەوەیەکگرتوەکان: بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق، ناو و زانیاریی ئەو پەنابەرانە تۆمار دهكهین، كه داوای مافی پەنابەرێتی دەکەن

K24- ههولێر:
کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتوەکان لەسەر رووداوی خۆسووتاندنی بێهزاد مەحموودی هاته دەنگ و رایگهیاند: بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی كوردستان و حکومەتی فێدراڵی عێراق، ناو و زانیاریی ئەو پەنابەرانەی داوای مافی پەنابەرێتی دەکەن، تۆماردەکەین.
دوای دوو رۆژ لە خۆسووتاندنی گەنجە رۆژهەڵاتیەکە یو ئێن ئێچ سی ئاڕ راگهیهندراوێكی لهبارهی ئهو رووداوه راگهیاند و گوتی: رووداوی تراژیدی خۆسووتاندنی ئەو پەنابەرە لەبەردەم باڵەخانەی نەتەوەیەکگرتوەکان لە هەولێر، نیگەرانی کردین.
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه، تیمی تەندروستیەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان هاوکاری پزیشکیان پێشکەش بهو گهنجه کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
ئاماژهی بهوهش داوه، کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتوەکان بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق کاردەکات بۆ تۆمارکردنی ناو و زانیارییەکانی ئەو پەنابەرانەی داوای مافی پەنابەرێتی دەکەن، بەگوێرەی ستاندارد و یاسا نێودەوڵەتیەکانی تایبەت بە پەناخوازان.
یو ئێن ئێچ سی ئاڕ گوتیشی: بەبێ جیاوازی هاوکاری راستەخۆ پێشکەشی هەموو ئەو پەنابەرانە دەکەن، کە لە هەرێمی کوردستان و عێراقن، هاوکارییەکانیش بریتین لە: خزمەتگوزارییەکانی پارستن، هاوکاری دارایی و یاسایی.
ههروهها دووپاتی كردهوه، جیا لەوەش پشتیوانی دامەزراوەکانی حکومەتی ههرێمی كوردستان دەکەین بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکانی بۆ پەنابەران وەك: خزمەتگوزاری تەندروستی، پەروەردە، ئاو و کارەبا.
H.B