پێشبینی رێژەیەکی بەرچاوی خەڵك لە هەڵبژاردنی پێشوه‌خته ناکرێت
"رێژه‌ی به‌شداریكرن هه‌ر چه‌ند بێت، پڕۆسه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت"

K24- هه‌ولێر:
تا دێت له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق نزیك ده‌بینه‌وه و لایه‌نه‌كانیش ئاماده‌كارییان كردووه، له لایه‌کی دیكه‌وه، پێشبینی دەکرێت رێژەی بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق 50% تێپەڕ نەکات، ئەمەش کاریگەری خراپی لەسەر دۆخی سیاسی عێراق دەبێت، شارەزایەکی ھەڵبژاردنیش لەو بڕوایەدایە ئەگەر رێژەکە کەمتر بێت لە 10%یش ئەنجامەکەی پەسەندە.
بەرەو ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دەڕۆین، ھەرچەندە ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن بەردەوامه، بەڵام چاودێرانی سیاسی لەو بڕوایەدان دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراقی لەبار نییە بۆ ئەو ھەڵبژاردنە، بەریتانیا و چەند لایەنێکی سیاسیش ھۆشداریان لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە داوە ئەگەر لە کاتی خۆی بکرێت، کاریگەری خراپی دەبێت، پێشبینییش دەکرێت بەھۆی بایکۆتی چەند لایەنێکەوە رێژەی بەشداریکردن 50% تێپەڕ نەکات.
ئازاد جۆڵا، چاودێری سیاسی گوتی: "رێژه‌ی به‌شداریكرن هه‌ر چه‌ند بێت، پڕۆسه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌ر چه‌نده پێشتریش به رێژه‌ی كه‌م به‌شداری له هه‌ڵبژاردن كردووه، ئه‌مه‌ش به هۆی بێئومێدبوونی شه‌قامی عێراقه له پڕۆسه‌ی دیموكراسی، هه‌وڵێك هه‌یه له‌لایه‌ن وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی بۆ ئه‌وه‌ی گڕوتێنێك به‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه".
رێژەی بەشداریکردن ھەرچەند بێت ئەنجامەکەی پەسەندە، بەڵام لە رووی سیاسییەوە بەھێز نابێت، ھۆکارەکانی رێژەی کەمی بەشدارییش زۆرن، بەتایبەت بایکۆتی چەند لایەنێکی سیاسی و ساردی لایەنە سیاسییەکان لە ھاندانی ھاووڵاتیان بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردن، ھۆگر چەتۆ، شارەزای ھەڵبژاردن نایشارێتەوە رێژەی بەشداریکردن ھەرچەند بێت؛ ئەنجامەکەی پەسەندە.
ئەگەر بەم دۆخەوە ھەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوەبچێت؛ ئەوا ھەمان ئەو کێشانەی بوونە ھۆی بڕیاردانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە بەردەوام دەبن و کێشە و ململانێی لایەنە سیاسییەکانیش زیاتر دەکات، بەتایبەت ئەو لایەنانەی شەقام دەجوڵێنن، چاودێرانی سیاسی و ھەڵبژاردنیش پێشبینی ناکەن ھەڵبژاردن ببێتە ھۆی چارەسەری کێشەکانی عێراق.
د.ی