هیومان رایتس وۆچ: ئه‌وانه‌ی له عێراق چالاكوانان تیرۆر ده‌كه‌ن نوێنه‌ریان له په‌رله‌مان هەیە
هه‌وڵی تیرۆركردنی 81 چالاكوان دراوه و هه‌ندێكیان بۆ سه‌لامه‌تی گیانی خۆیان به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان رایانكردووه

K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی "هیومان رایتس وۆچ"، رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا گرووپه چه‌كدارییه‌كانی عێراق، كه ده‌ستیان له تیرۆركردنی چالاكوانانی خۆپیشاندانه‌كان هه‌یه، 81 هه‌وڵی تیرۆركردنی چالاكوانیان داوه و 34 هه‌وڵیشیان جێبه‌جێكردووه.
رێكخراوه‌كه له راپۆرتی خۆی، كه رۆژی هه‌ینی 21ی ئایار/ مایۆی 2021 بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌وه به‌وه كراوه، ئه‌و گرووپه چه‌كدارییانه‌ی هه‌وڵی تیرۆركردنی چالاكوانان ده‌ده‌ن، نوێنه‌رانیان له په‌رله‌مان هه‌یه و خاوه‌ن حزبی سیاسیین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ره‌نگه ئه‌ندامانیان بتوانن پۆستی دیار له حكومه‌ت وه‌ربگرن، ئه‌وه‌ش گرفت بۆ به سزاگه‌یاندنی تیرۆركردنی چالاكوانان ده‌گه‌یه‌نێت.
به گوێره‌ی راپۆرتی رێكخراوه‌كه، هه‌وڵه‌كانی تیرۆركردنی چالاكوانان له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدان و خۆپیشاندانه‌كان له ئۆكتۆبه‌ری 2019 ده‌ستیانپێكردووه، سێ له‌سه‌ر یه‌كی هه‌وڵه‌كانیش له سه‌رده‌می حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی بووه، هه‌رچه‌نده سه‌رۆك وه‌زیران لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێكهێناوه، به‌ڵام تا ئێستا لیژنه‌كه هیچ ئه‌نجامێكی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
وه‌ك له راپۆرتی رێكخراوه‌كه‌دا باس كراوه، گرووپه چه‌كداره‌كان له كرده‌وه‌كانیان به‌رده‌وامن و به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ترسێكیان له سزادان هه‌بێت.
ره‌خنه‌كانیان رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ له كاتێكدایه، كه رێكاره‌كانی حكومه‌ت له دۆسیه‌ی لێپرسینه‌وه و به‌سزاگه‌یاندنی بكوژی خۆپیشانده‌ران لاوازه و هاوكاته له‌گه‌ڵ تیرۆركردنی ئیهاب ئه‌لوه‌زنی، رێكخه‌ری خۆپیشاندانه‌كانی پارێزگای كه‌ربه‌لا، كه دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر تیرۆركرا، هاوكات رێكخراوه‌كه داوای بكوژی خۆپیشانده‌ران و چالاكوانانی دیكه‌ش ده‌كات.