سەرۆک بارزانی پێشوازی لە د. عەلی قەرەداغی دەکات

بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان و دوا پێشهاتە سیاسییەکان تاوتوێ کران

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە د. عەلی قەرەداغی دەکات
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە د. عەلی قەرەداغی دەکات

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ شەممە 22ـی ئایاری 2021 لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە د. عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەکێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان و شاندێکی هاوبەشی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و رێکخراوی رابیتەی مرۆیی لە کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان و دوا پێشهاتە سیاسییەکان تاوتوێ کران.

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی کاروباری خێرخوازی و بایەخی رێکخراوە مرۆیی و خێرخوازییەکان لە یارمەتیدانی کۆمەڵگەی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا. هەروەها جەختیش لە پێویستی دەستگرتن بە بەها باڵاکانی کۆمەڵگە و برەودانی پەروەردەی تەندروست و نیشتیمانی کرایەوە.

جێگەی ئاماژە پێدانە لەم دیدارەدا فازڵ میرانی سکرتێر و هۆشیار زێباری و مەحمود محەمەد ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەبوون.

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە د. عەلی قەرەداغی دەکات
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە د. عەلی قەرەداغی دەکات

 

Fly Erbil Advertisment