زەریف داوایەک لە ئەمەریکا دەکات

وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامێک ئاراستەی هاوتا ئەمەریکییەکەی دەکات

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران

K24 - هەولێر

وەزیری دەرەوەی ئێران داوا لە هاوتا ئەمەریکییەکەی دەکات کۆتایی بە سزاکانی سەر وڵاتەکەی بهێنێت.

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتەر، پەیامێک ئاراستەی ئەنتۆنیۆ بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کردووە و نووسیویەتی "هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی ترەمپ بۆ سەر ئێران پابەندبوونێکی یاسایی و ئەخلاقییە، نەک دانوستانکردن لەسەر هەڵگرتنیان".

راشیگەیاندووە "ترەمپ سوودی لە سزاکان وەرنەگرت و ئیدارەی نوێی ئەمریکاش سوود لەم سزایانە نابینێت".

زەریف ئاماژەی بەوەشکردووە "خەڵکی ئێران بەهۆی سەرلێشێواوی ئەمەریکا بە بارمتە گیراوە. بۆیە داوای لێدەکات لە کاتی بەسەرچوونی ترەمپەوە سزاکانیشی لەکاربخات". 

Fly Erbil Advertisment